
لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لەگەڵ ئەوەی بەردەوام دروشمی ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی حیزبی بەعس لە گوتاری سیاسی زۆربەی لایەنە شیعەکاندا لەهەموو هەڵبژادنێکدا دووبارە دەبێتەوە، بەڵام زیاتر لە نیوەی ئەو کەسانەی بەهۆی بەعسی بوونەوە کۆمیسیۆن لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دووریانی خستووەتەوە سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگی حکومڕانن.
وێنە گەورەکە: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، بە پشتبەستن بە یاسای بنبڕکردنی بەعس، یان بەهۆی تۆماری تاوانکاری، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 647 کاندیدی لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخستووەتەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کە لە 28ـی ئابی 2025 بڵاوکرانەوە، ژمارەی دوورخراوەکان لە لیستە شیعەکاندا بە گشتی گەیشتووەتە 151 کاندید و بەسەر چەندین لایەندا دابەشبوونە کە ئەمانەن:
٠ ڕێکخراوی بەدر بە سەرۆکایەتی هادی عامری 28 کاندید
٠ هاوپەیمانی "عومقلوەتەنی" بە سەرۆکایەتی خالید ئەسەدی 16 کاندید
٠ بزووتنەوەی "سادیقون" بە سەرۆکایەتی قەیس خەزعەلی 16 کاندید
٠ هاوپەیمانی "خەدەمات" بە سەرۆکایەتی شبل زەیدی 16 کاندید
٠ هاوپەیمانی "ئیبشر یا عێراق" بە سەرۆکایەتی هومام حەمودی 11 کاندید
٠ هاوپەیمانی "هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی" 13 کاندید
٠ بزووتنەوەی "حقوق" سەر بە کەتیبەکانی حیزبوڵڵا 11 کاندید
٠ هاوپەیمانی "ئەساسی عێراقی" بە سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی 13 کاندید
٠ هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتی نووری مالیکی 8 کاندید
٠ هاوپەیمانی "ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان" بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سودانی 8 کاندید
٠ بزووتنەوەی "سۆمەرییەکان" بە سەرۆکایەتی ئەحمەد ئەسەدی 6 کاندید
٠ ئیشراقی کانون سێ کاندید و یەک کاندید لە هەریەکە لە حیزبی "ماکینە" و حیزبی "تەسمیم" دوورخرانەوە.
لێدوانی فەرمی: موختار موسەوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح، بە تووندی ڕەخنەی لە چوارچێوەی هەماهەنگی گرت و ڕایگەیاند: خودی لایەنەکانی نێو چوارچێوەکە خۆی بوو کە بەعسییەکانی گەڕاندەوە بۆ جومگە گرنگەکانی دەوڵەت و ئێستا لە هەڵبژاردنەکان دوور دەخرێنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمیر مەعمووری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، کاندیدکردنی ئەم ژمارە زۆرەی کۆنە بەعسییەکان لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەوە بۆ هەڵبژاردنەکان، بە کارەساتێکی گەورە وەسف کرد.
زانیاریی زیاتر: لە ساڵی 2003 دەستەی "بنبڕکردنی بەعس" دوای ڕووخانی ڕژێمی حیزبی بەعسی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سەددام حوسێن دامەزرا، پاشان لە ساڵی 2008 ناوی گۆڕدرا بۆ دەستەی "لێپرسینەوە و دادپەروەری، بە پشتبەستن بە ماددەی حەوتی دەستووری عێراق کە حیزبی بەعس قەدەغە دەکات. ئەم دەستەیە پێداچوونەوە بە بەربژێرانی پۆستە باڵاکان دەکات و هەموو ئەو کەسانەی کە لە پلەی ئەندامی فیرقە یان بەرزتر بوون لە ڕژێمی بەعسدا دوور دەخاتەوە.
ئەمەش بزانە: چوارچێوەی هەماهەنگی گرنگترین هاوپەیمانی سیاسی شیعەیە لە تشرینی یەکەمی 2021 لەلایەن لایەنە شیعەکانەوە بە ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی تەوافوقی دامەزرا و زۆربەی پارت و هێزە سیاسییە شیعەکان جگە لە ڕەوتی سەدر لە خۆدەگرێت .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 19 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
53 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





