میدیای ئیسرائیل: سەرکردەیەکی باڵای بزووتنەوەی حەماس لە کاتی هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل لە دەوحە کوژرا
- هەواڵ
- 9 ئەیلوول

ساتی بەئامانجگرتنی سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس لەلایەن ئیسرائیلەوە لە دەوحە
ئاڤا نیوز
میدیای، ئەمڕۆ سێشەممە، هەواڵی تیرۆرکردنی سەرکردەی دیاری بزووتنەوەی حەماس خەلیل حەییەیان بڵاوکردەوە لە کاتی هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحەی پایتەختی قەتەر.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە ئیسرائیل لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە ژمارەیەک بارەگای سەرکردەکانی حەماسی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کردە ئامانج، لە هێرشەکاندا کۆبوونەوەیەکی سەرکردایەتی حەماسیش کراوەتە ئامانج، سەرەتا میدیای ئیسرائیل کوژرانی هەریەکە لە خەلیل حەییە، زاهیر جەبار، خالید مەشعەل و نزار عەوەزەڵای بڵاوکردەوە کە دیارترین سەرکردەکانی حەماسن لە دەرەوە.
بڵاوەکراوەی فەرمی: سەرەتا دەستەی پەخشی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "خەلیل لە کاتی هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل لە دەوحە تیرۆر کرا."
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سەرچاوەیەکی باڵای بزووتنەوەی حەماس بە کەناڵی جەزیرەی قەتەری ڕاگەیاند، هێرشەکەی ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی حەماسی لە دەوحە کردووەتە ئامانج، شاندی سەرکردەکانی حەماسیش بەسەرۆکایەتیی خەلیل حەییە، جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە لە هێرشەکە ڕزگاریان بووە.
لەلایەکی دیکەوە: کەناڵی 14ی ئیسرائیلی لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلییەوە گواستیەوە: "هێرشمان کردە سەر سەرکردایەتی حەماس لە قەتەر، لەنێویاندا خەلیل حەییە و زاهیر جەبارین و چاوەڕێی ئەنجامەکانین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 34 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






