ڕاگەیێنراوێک لە قەتەرەوە لەبارەی کردنەئامانجی سەرکردەکانی حەماس لە دەوحە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 ئەیلوول

ئەو شوێنەی لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج و ئاڵای وڵاتی قەتەڕ
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر دەڵێت، هێرشەکەی ئیسرائیل ژمارەیەک بارەگای سەرکردەکانی حەماسی لە دەوحە کردووەتە ئامانج، ئەوەش دەستدرێژییەکی ڕوونی یاسا و بنەما نێودەوڵەتییەکانە و بەتوندی سەرکۆنەی دەکەن، جەختیش دەکاتەوە بەرامبەر ئەو ڕەفتارەی ئیسرائیل و پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتەکەی دەستەوستان نابێت و هەموو ڕێکارێکی پێویست دەگرێتەبەر.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە ئیسرائیل لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە ژمارەیەک بارەگای سەرکردەکانی حەماسی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کردە ئامانج، لە هێرشەکاندا کۆبوونەوەیەکی سەرکردایەتیی حەماسیش کراوەتە ئامانج، سەرەتا میدیای ئیسرائیل کوژرانی هەریەکە لە خەلیل حەییە، زاهیر جەبار، خالید مەشعەل و نزار عەوەزەڵای بڵاوکردەوە کە دیارترین سەرکردەکانی حەماسن لە دەرەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بڵاوی کردەوە، وڵاتەکەیان بەتوندی هێرشەکەی ئیسرائیل سەرکۆنە دەکات کە ژمارەیەک بارەگای لە دەوحە کردووەتە ئامانج و لەناویاندا ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حەماس نیشتەجێ ببوون، ئەم پێشهاتەش دەستدرێژیی و پێشێلکارییەکی ڕوونی یاسا و بنەما نێودەوڵەتییەکانە و هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆسەر ئاسایش و سەلامەتی قەتەرییەکان و ئەوانەی لە قەتەر نیشتەجێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لایەنە ئەمنییەکان، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و لایەنە تایبەتمەندەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و ڕێکاری پێویستیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و پاراستنی خەڵکی ناوچەکە گرتووەتەبەر.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پێچەوانەی هەواڵی میدیا ئیسرائیلییەکان، کەناڵی جەزیرەی قەتەڕی لەزاری بەرپرسانی حەماس بڵاوی کردەوە کە هیچ بەرپرسێکی بزووتنەوەی حەماس لە هێرشەکەدا نەکوژراوە.
لەلایەکی دیکە: وەزارەتی دەرەوەی قەتەر دەشڵێت، دەوڵەتی قەتەر بەتووندی ئەم دەستدرێژییە سەرکۆنە دەکات و جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی دەستەوستان نابێت بەرامبەر ئەم ڕەفتارە سەرەڕۆییەی ئیسرائیل، گەڕان بەدوای ئاسایشی هەرێمیی و هەر کارێک کە ئاسایش و سەروەرییەکەی بە ئامانج بگرێت، لێکۆڵینەوەکانیش لەسەر بەرزترین ئاست بەردەوامن و لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وردەکاریی زیاتریش ڕاستەوخۆ ڕایدەگەیێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





