میدیای قەتەر: سەرکردەکانی حەماس بەسەرۆکایەتیی خەلیل حەییە ڕزگاریان بووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 ئەیلوول

ئەو باڵەخانەیەی کە بەرپرسانی حەماسی تێدا بوو و لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج
ئاڤا نیوز
کەناڵی (جەزیرە)ی قەتەری لە زاری سەرچاوەیەکی حەماسەوە بڵاویکردەوە، لە هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگای سەرکردەکانی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، سەرکردەکانی حەماس بەسەرۆکایەتیی خەلیل حەییە، جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە ڕزگاریان بووە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە ئیسرائیل لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە ژمارەیەک بارەگای سەرکردەکانی حەماسی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کردە ئامانج، لە هێرشەکاندا کۆبوونەوەیەکی سەرکردایەتی حەماسیش کراوەتە ئامانج، سەرەتا میدیای ئیسرائیل کوژرانی هەریەکە لە خەلیل حەییە، زاهیر جەبار، خالید مەشعەل و نزار عەوەزەڵای بڵاوکرەوە کە دیارترین سەرکردەکانی حەماسن لە دەرەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی باڵای بزووتنەوەی حەماس بە کەناڵی جەزیرەی قەتەری ڕاگەیاند، هێرشەکەی ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی حەماسی لە دەوحە کردووەتە ئامانج، شاندی سەرکردەکانی حەماسیش بەسەرۆکایەتیی خەلیل حەییە، جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە لە هێرشەکە ڕزگاریان بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرکردەکانی حەماس کاتێک کراونەتە ئامانج کە لە کۆبوونەوەدابوون بۆ تاوتوێ کردنی پێشنیازەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە پەیوەست بووە بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 45 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





