بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر سەرکردەکانی حەماس لە دەوحە شەرمەزار دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

لۆگۆی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لەگەڵ ئەو شوێنەی لەلایەن ئیسرائیلەوە لە دەوحە کرایە ئامانج
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە فەلەستین ئیدانەی هێرشەکەی ئیسرائیلی کرد بۆ سەر کۆبوونەوەی سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر و هێرشەکە بە "کردەوەیەکی تاوانکاری تەواو کە پێشێلی هەموو پێوەرە مرۆییەکان و یاسا و نەریتە نێودەوڵەتییەکان دەکات" ناو دەبات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە ئیسرائیل لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە ژمارەیەک بارەگای سەرکردەکانی حەماسی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کردە ئامانج، لە هێرشەکاندا کۆبوونەوەیەکی سەرکردایەتیی حەماسیش کراوەتە ئامانج.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بزووتنەوەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا جەختی لەوە کردەوە هێرشەکە تەنانەت ڕەچاوی ئەوەشی نەکردووە کە دەوحە میوانداری شاندێکی دانوستاندنکار بووە.
- بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی دەڵێت، ئەم "هێرشە تاوانکارییە جەخت لە پێداگریی قەوارەکە دەکاتەوە لەسەر بەردەوامیدان بە خوێنڕشتن لە جەنگی قڕکردنی کراوە دژی گەلی فەلەستین و پەرەسەندنێکی مەترسیدار پێکدەهێنێت کە نابێت لێی خۆش ببن."
- هاوکات بزووتنەوەکە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، بە بەرپرسیار دەزانێت لە "سەرلێشێواوی ئیسرائیل و دەرچوونی لە هەموو کۆتوبەندێک".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 7 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارین نزیکە و لە هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکات
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
سوودانی ئازادکردنی هاووڵاتییەکی ئیسرائیلی - ڕووسی ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خاوەن کێڵگەیەکی پەلەوەر لە هەولێر ڕێگایەکی نوێ بۆ بەخێوکردنی مریشک بەکاردەهێنێت
8 ئەیلوول
کچە کوردێکی ڕۆژهەڵات دوو مەدالیای نێودەوڵەتی لە یاری بەلەم بۆ ئێران بەدەست دەهێنێت
8 ئەیلوول
قوتابییەکی پۆلی 12 لە کەلار دوو ساڵە بەهۆی ڕووداوی نەخوازراو لە تاقیکردنەوە بێبەش دەبێت
8 ئەیلوول
لە دهۆک پێشانگەی "سێ ڕوانگە" دەکرێتەوە
8 ئەیلوول
ڕووسیا: ڤاکسینی دژەشێرپەنجە ئامادەیە بۆ بەکارهێنان
8 ئەیلوول
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
سوودانی ئازادکردنی هاووڵاتییەکی ئیسرائیلی - ڕووسی ڕاگەیاند
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: کێڵگەیەکی پەلەوەر چەند گەڕەکێکی چەمچەماڵ هەراسان دەکات