عێراق بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر سەرکردەکانی حەماس لە دەوحە دەکات
- هەواڵ
- 9 ئەیلوول

ئەو شوێنەی ئەمڕۆ ئیسرائیل لە دەوحە کردییە ئامانج
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیل دەکات بۆ سەر سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر و ئەم کارە بە "کردەوەیەکی ترسنۆکانە" دادەنێت کە "پێشێلکردنێکی ئاشکرای سەروەری و خاکی دەوڵەتی قەتەری برایە" و "هەڕەشەیەکیشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیرییەکەی".
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە ئیسرائیل لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە ژمارەیەک بارەگای سەرکردەکانی حەماسی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کردە ئامانج، لە هێرشەکاندا کۆبوونەوەیەکی سەرکردایەتیی حەماسیش کراوەتە ئامانج.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە ئەم هێرشە لە درێژەی سیاسەتی کوشتن و ئاوارەکردنی سیستماتیکی ئیسرائیل دێت دژی گەلی فەلەستین، کە "ئاسایش و ئاشتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ڕووبەڕووی پەرەسەندن و گرژی زیاتر دەکاتەوە."
- لەم چوارچێوەیەدا، وەزارەتی دەرەوە دووپاتی هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق دەکاتەوە لە پاڵپشتیکردنی حکومەت و گەلی دەوڵەتی قەتەری برا و پشتگیری تەواوی خۆی دەردەبڕێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێک کە سەروەرییەکەی پێشێل بکات یان ئاسایشی نیشتمانییەکەی بخاتە مەترسییەوە.
- هاوکات وەزارەتەکە جەخت لەسەر پێویستیی وەرگرتنی بەرپرسیارێتیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکاتەوە بۆ کۆتاییهێنان بەم جۆرە کردەوە دوژمنکارییانە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






