ئاڤا نیوز
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، لە هەفتەی داهاتوو بارانبارین لە وڵاتانی دەوربەر دەستپێدەکات. پێشبینیش دەکرێت یەکەم بەفربارانی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان لە وەرزی پایزدا دەستپێبکات.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، بارانبارینی ئەمساڵ نزیک بووەتەوە و ئەگەر هەیە لە هەفتەی داهاتوو لە هەندێک وڵاتی ناوچەکە دەستپێبکات.
شێخ دارا ئاماژە بەوەش دەکات، پێشبینی دەکرێت لەناو پایزدا یەکەم بەفری ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان ببارێت.
لەبارەی خۆڵبارینەوە کە ئەمشەو لە چەند ناوچەیەکی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، شێخ دارا وتی، جووڵەی با لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوایە بە خێرایی پێنج تا 10 کیلۆمەترە و خۆڵبارینەکە لاوازترە بە بەراورد لەگەڵ عێراق، بەڵام لە باشووری عێراق خێراییەکە زیاترە و خۆڵبارین دروست دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی کوردستان بەم شێوەیە:
- هەولێری پایتەخت: بەرزترین 37 و نزمترین 25 پلەی سیلیزییە.
- سڵێمانی: بەرزترین 36 و نزمترین 24 پلەی سیلیزییە.
- کەرکووک: بەرزترین 39 و نزمترین 26 پلەی سیلیزییە.
- دهۆک: بەرزترین 36 و نزمترین 18پلەی سیلیزییە.
- هەڵەبجە: بەرزترین 37 و نزمترین 26 پلەی سیلیزییە.
- ئیدارەی زاخۆ: بەرزترین 33 و نزمترین 22 پلەی سیلیزییە.
- ئیدارەی ڕاپەڕین: بەرزترین 36 و نزمترین 21 پلەی سیلیزییە.
- ئیدارەی سۆران: بەرزترین 32 و نزمترین 16 پلەی سیلیزییە.
- ئیدارەی گەرمیان: بەرزترین 40 و نزمترین 26 پلەی سیلیزییە.
- حاجی ئۆمەران: بەرزترین 26 و نزمترین 10 پلەی سیلیزییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






