بەرپرسانی قەتەڕ نهێنییەک لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە ئاشکرا دەکەن
- هەواڵ
- 10 ئەیلوول

دووکەڵ لەو شوێنە بەرز دەبێتەوە کە ڕۆژی ڕابردوو لە دەوحە لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج
ئاڤا نیوز
قەتەر ڕەتیدەکاتەوە پێشوەختە ئاگادارکردنەوەی لە ئەمریکاوە پێگەیشتبێت سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە لە ڕۆژی سێشەممە و ڕایگەیاند، ئاگادارکردنەوەکەی واشنتن دوای دەستپێکردنی هێرشەکە بووە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە، ئیسرائیل لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانیەوە شاندی دانوستانی بزووتنەوەی حەماسی لە قەتەر کردە ئامانج، دوای دەربڕینی ناڕەزایەتی قەتەر بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، دەوحە ئاگاداری ئۆپەراسیۆنەکە بووە.
لێدوانی فەرمی: ماجد ئەلئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وەڵامی ئیسرائیلی دایەوە و نوسیویەتی: "ئەو لێدوانانەی باس لەوە دەکەن کە گوایە قەتەر پێشوەختە لە هێرشەکە ئاگادارکراوەتەوە هەڵەن، ئەو پەیوەندییەی کە لە بەرپرسێکی ئەمریکییەوە پێمان گەیشت هاوکات بوو لەگەڵ بیستنی دەنگی تەقینەوەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە."
زانیاریی زیاتر: باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوەیەکگرتووەکان پێش ئەو کۆبوونەوەیەی ئەنجوومەنی ئاسایش کە بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت وەڵامی ئەو دەوڵەتانەی دایەوە کە ئیسرائیل بە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی تۆمەتبار دەکەن و ڕایگەیاند، بەرگری کردن لە ئاسایشی ئیسرائیل مافی یاساییە و هێرشکردنە سەر سەرکردەکانی حەماس لە قەتەر لە چوارچێوەی بەرگری کردن لە خاک و هاوڵاتیانی ئیسرائیل بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 34 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





