
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
باڵیۆزخانەی سووریا لە مۆسکۆ ڕایدەگەیێنێت، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، سەرۆکایەتی شاندی وڵاتەکەی دەکات بۆ لووتکەی ڕووسی عەرەبی کە بڕیارە لە مۆسکۆ بەڕێوەبچێت.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە یەکەمین لووتکەی ڕووسی و عەرەبی لە 15ـی تشرینی یەکەم لە مۆسکۆ بەڕێوەبچێت و چاوەڕوان دەکرێت نوێنەرانی وڵاتانی عەرەبی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، هەروەها وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا کە ئەندامن لە کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، بەشداری تێدا بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی باڵیۆزخانەی سووریا لە مۆسکۆ "وەک دوێنێ لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی جێگری سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا، ئەلێکساندەر نۆڤاک و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە دیمەشق ڕاگەیێنرا، سووریا بەشداری لە لووتکەی داهاتووی ڕووسی و عەرەبی دەکات. شاندەکە لەلایەن سەرۆکی کۆماری عەرەبی سووریاوە سەرۆکایەتی دەکرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر دیمیتری پێسکۆف، وتەبێژی کرێملن ڕایگەیاندبوو، ڕووسیا بانگهێشتی فەرمی دەسەڵاتدارانی نوێی سووریای کردووە بۆ بەشداریکردن لە لووتکەکەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 57 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






