
دیمەنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر داوای پاکستان و جەزائیر سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر کۆدەبێتەوە، پێدەچێت ئەمڕۆ کۆبوونەوەکە بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە، ئیسرائیل لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە ژمارەیەک بارەگای سەرکردەکانی حەماسی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بە ئامانجی کوشتنی شاندی دانوستانکاری بزووتنەکە، کردە ئامانج، دواتر حەماس ڕزگاربوونی شاندەکەی بە سەرۆکایەتی خەلیل ئەلحەیە ڕاگەیاند، بەڵام کوڕەکەی ناوبراو و بەرپرسی نووسینگەکەی و چەند کەسێکی دیکە گیانیان لەدەستدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرچاوەیەک بە ئاژانسی "نۆڤۆستی" ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس لە قەتەر، جەزائیر و پاکستان داوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانیان کردووە.
سەرچاوەکە ڕوونیکردەوە، "داواکارییەک هەبوو بۆ کۆبوونەوەیەک، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەکە دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: هێرشەکەی ئیسرائیل لە کاتێکدا بوو، شاندی دانوستانکاری حەماس کە لە سەرکردە دیارەکانی پێکدێت لە کۆبوونەوە بوون و تاوتوێی پێشنیازێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایان دەکرد سەبارەت بە ئاگربەستی جەنگی غەززە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






