کۆبونەوەی نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەعید ئەلهاجری، وهزيرى دهوڵهتی ئیمارات. وێنە؛ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
شاندێكی باڵای ئیمارات بە مەبەستی وەبەرهێنان گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازییان لێكرا.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ چوارشەممە 10ـی ئەیلوولی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازيى له سەعید ئەلهاجری، وهزيرى دهوڵهت و نێردهى تايبهتى ئيمارات بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ ههرێمى كوردستان و شاندێكى ياوهرى كرد.
لێدوانی فەرمی: سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، وەزیری دەوڵەتی ئیمارات بۆ كاروباری ئابووریی هەرێمی كوردستان، دوو ڕۆژ دەمێنێتەوە و دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی وەبەرهێنان و ئابووریی هەرێمی كوردستان دەبێت.
دزەیی ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەتای ئەمساڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەشداری لە کۆڕبەندێک لە وڵاتی ئیمارات کرد و لێکتێگەیشتنێکی واژۆ کرد، کە چەندین بواری جیاجیای لەخۆگرتبوو، بۆ پەرەپێدانی ئابووری و پەیوەندییەکانی هەردوولا، بۆیە لەسەر ئەو بنەمایە وەزیری دەوڵەتی ئیمارات سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، چونکە وەک نێردەی تایبەتی دەوڵەتی ئیمارات دیاری کراوە، تا لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارەكانی وەبەرهێنان و بازرگانیدا کار بکات.
پەیوەست بەم بابەتە: نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆكی ئیمارات دووپات كردەوە كە لە مانگی نیسانی ڕابردوو، جەختی لە ناردنی نێردەیەكی تایبەتی ئیمارات بۆ وەبەرهێنان بۆ هەرێمی كوردستان كردبووەوە.
باكگراوند: هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی دۆستانە و نزیک و پتەوی لەگەڵ دەوڵەتی ئیمارات هەیە، لە بوارەكانی ساسیی، دیپلۆماسی، ئابووری و بازرگانی هاوبەش، هەروەها بازرگانانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئێماراتەوە بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی ئاسیا دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش






