
ساتی پێشوازی میری قەتەر لە محەممەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات. وێنە؛ میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەروبەندی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحەی پایتەختی قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دەوحە پێشوازیی لە محەممەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات کرد.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ سێشەممە، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بارەگای شاندی دانوستانکاری بزووتنەوەی حەماس لە پایتەختی قەتەر، سەرەڕای ڕزگاربوونی سەرکردەکانی حەماس، بەڵام کوڕی خەلیل ئەلحەیە، سەرۆکی شاندەکە و چەند کەسێکی دیکە گیانیان لەدەستدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئیمارات ڕایگەیاند: سەرۆکی ئیمارات لەم سەردانەدا وەزیرانی بەرگری، ناوخۆ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و چەندین بەرپرسی باڵای دیکەی لەگەڵ بوو.
زانیاریی زیاتر: پێش سەردانەکە، میری قەتەر پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی ئیماراتەوە پێگەیشت، بن زاید ڕەتکردنەوەی وڵاتەکەی بۆ هێرشەکەی ئیسرائیلی بۆ سەر دەوحە دووپاتکردەوە جەختیشی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی هیچ هێرشێک قبوڵ ناکات کە ئاسایشی قەتەر بکاتە ئامانج.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






