قەتەر نامەیەک لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیل دەگەیێنێتە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 ئەیلوول

دیمەنی دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
قەتەر نامەیەکی ئاراستەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سونگجین کیم، سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ مانگی ئەیلوول کرد، سەبارەت بە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ سێشەممە، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بارەگای شاندی دانوستانکاری بزووتنەوەی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر و چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا، ئەمەش کاردانەوەی تووندی قەتەر و وڵاتانی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا و قەتەر نامەیەکی ناڕەزایی ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد.
نامەکە لەلایەن عەلیا ئەحمەد بن سەیف ئال سانی، نوێنەری هەمیشەیی قەتەر لە نەتەوەیەکگرتووەکان نێردراوە، داوای کردووە بۆ ئەندامانی ئەنجوومەن بگوازرێتەوە و وەک بەڵگەنامەیەکی فەرمی لەژێر ژمارە S/2025/563 دەربکرێت. هاوکات دەوحە بە تووندترین شێوە ئەو هێرشە سەرکۆنە دەکات.
زانیاریی زیاتر: لە نامەکەدا ئاماژەی بەوەکراوە، دەوحە ڕەفتاری بێباکانەی ئیسرائیل قبوڵ ناکات، جەختیشی لەوە کردووەتەوە لێکۆڵینەوەکان لە ئاستە بەرزەکاندا بەردەوامن و وردەکاریی زیاتریش هەر لەگەڵ بەردەستبوونیان ڕادەگەیێنرێت.
لەلایەکی دیکەوە: پاکستان و جەزائیر داوای کۆبوونەوەیەکی خێرای ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییان کردووە، سەرچاوەیەکیش بۆ کەناڵی "ئەلجەزیرە"ـی قەتەری ڕایگەیاندووە، کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ دەکرێت، بەڵام ئاژانسی "فرانس پرێس"ـی فەرەنسی ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەکە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو کاتژمێر 22:00 بە کاتی مەککە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






