وەڵامی حکومەتی کوردستان لەبارەی مووچە و نەوت و داهاتی ناوخۆ بۆ حکومەتی عێراق
- بزنس
- 10 ئەیلوول

ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەردوو بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی داهاتی نانەوتی و نەوت دەردەبڕێت. لە بڕیاری یەکەم نیگەرانە کە پێشنیازەکانی ڕاستەوخۆ قبوڵ نەکراون لەبارەی دابەشکردنی داهاتی ناوخۆی کوردستان و سەرسامە بۆچی ئاراستەی ئەنجوومەنی دەوڵەت کراوە، بۆ هەناردەکردنی نەوت یان پێدانی نەوتیش بە کۆمپانیای سۆمۆ، هەموو ئامادەکارییەک دەردەبڕێت بەڵام بە دوو مەرج.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی کۆبووەوە، چەند پرسێک تاوتێکران سەرەکیترینیان پرسی مووچە و دوو بڕیارەکەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بوون:
یەکەم: سپاردنی کێشەی داهاتی نانەوتی بە ئەنجوومەنی دەوڵەت بۆ یەکلاکردنەوەی بە بڕیارێکی دادوەری.
دووەم: کۆمپانیای سۆمۆ لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە دەست بە وەرگرتنی نەوتی کوردستان بکات، بەزووترین کاتیش ڕێککەوتنێکی سێقۆڵی لەنێوان هەولێر و بەغدا و کۆمپانیاکان بکرێت بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لەبارەی داهاتی نانەوتی نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە بۆچی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پێشنیازەکانی هەرێمی کوردستانی پەسەند نەکردوون و سەرسامی خۆیان دەربڕیوە بەوەی پرسەکە ئاراستەی ئەنجوومەنی دەوڵەت دەکرێت، لەکاتێکدا پێشنیاز و تێڕوانینەکانی کوردستان دەستووری و یاسایین، ئیتر چ پێویست دەکات ئەم بابەتە بە لایەنێکی تر بسپێردرێت.
بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش زۆربەی وەزیرەکان لەسەر یاسایی و دەستووری بوونی داواکارییەکانی کوردستان کۆک بوون، تەنیا تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دژایەتی پێشنیازەکانی کوردستانی کردووە.
سەبارەت بە پرسی نەوت، گفتوگۆ لەسەر ئەوە کراوە وەکو حکومەتی کوردستان هیچ کێشەیەکیان نییە لە هەناردەکردنەوەی نەوت یان پێدانی نەوت بە کۆمپانیای سۆمۆ، بەڵکو کێشەکە لای کۆمپانیاکانی نەوتە و پێویستە بەغدا لەگەڵ ئەوان ڕێکبکەوێت و ڕازییان بکات. ئاماژە بەوەش کراوە لەلایەن حکومەتی کوردستان و کۆمپانیاکان پرۆپۆزەڵێکی نوێ کە ئۆفەری نوێ لەخۆدەگرێت پێشکەش بە حکومەتی عێراق کراوە، بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو 14ی مانگ بەفەرمی وەڵام بداتەوە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان ئامادەیی دەربڕیوە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت، بەڵام بەو مەرجەی گەرەنتی ناردنی مووچە بکرێت لە لایەن بەغداوە و لە داهاتوودا کێشە بۆ ناردنی پارە دروست نەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: بڕیارە سبەی پێنجشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی فەرمی بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت بنێرێت بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی داهاتی ناوخۆ، تاوەکو بڕیاری لەسەر بدەن، ڕوونیش نییە یەکلاکردنەوەی کێشەکە لای ئەوان چەند کاتی پێدەچێت.
هەنگاوی داهاتوو: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم وەڵامە بەفەرمی بۆ حکومەتی عێراق و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران دەنێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کاڤین گرووپ پڕۆژەیەکی نوێ بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی ترێ و میوەکانی دیکەی دهۆک ڕادەگەیەنێت
6 خولەک لەمەوپێش
ئاسمانی مەککە دیاردەیەکی فەلەکی شکۆدار بەخۆیەوە دەبینێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج کۆمپانیا بەهۆی کەموکوڕی تەکنیکییەوە زیاتر لە 40 هەزار ئۆتۆمبێلیان دەگەڕێننەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی عێراق دەکرێن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەمین خولی ڕاهێنانی مامۆستای زمانی کوردی لە سەقز کرایەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆی کوردستان: بەپێی دەستوور بەڕێوەبردنی گومرگ دەسەڵاتی هاوبەشە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشداربووانی بانکی IDB دەگوازرێنەوە بانکی دیکە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ جارێکی دیکە ڕووی لە دابەزین کرد
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پارەی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان دیاری دەكرێت
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی کوردستان لەبارەی لێخۆشبوون لە قەرز و پێشینەکان بڕیاری دا