تورکیا چۆن بەرپرسانی باڵای حەماسی لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە ڕزگار کرد؟
- هەواڵ
- 10 ئەیلوول

دیمەنی دوای بۆردوومانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی، دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) توانیویەتی بەرپرسە باڵاکانی حەماس لە هێرشێکی مووشەکی ئیسرائیلدا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ڕزگار بکات.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ سێشەممە، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بارەگای شاندی دانوستانکاری بزووتنەوەی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، سەرەڕای ڕزگاربوونی سەرکردەکانی حەماس، بەڵام کوڕی خەلیل ئەلحەیە، سەرۆکی شاندەکە و چەند کەسێکی دیکە گیانیان لەدەستدا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاماژەی بەوەداوە کە نزیکەی 10 فڕۆکەی جەنگی ئیسرائیل بەشدارییان لە هێرشەکەدا کردووە، کە هەریەکەیان مووشەکێکی ئاراستەی ئەو شوێنە کردووە کە بەرپرسانی حەماسی تێدا بووە. سەرەڕای ئەوەی دووری نێوان دەوحە و تەلئەبیب زیاتر لە 1600 کیلۆمەترە، بەڵام توانای فڕۆکە ئیسرائیلییەکان بۆ هێرشکردن لە دوورەوە وایکردووە کە زانیاری ورد لەسەر ئاسمانی ئەو وڵاتەی فڕۆکەکان لێوەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە، نەزانرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەداوە کە چەند مانگێک پێش ئێستا، هەردوو دەزگای هەواڵگری میسر و تورکیا گومانیان هەبووە کە ئیسرائیل پلانی هێرشکردنە سەر شاندی دانوستانکاری حەماسی هەیە. هەرچەندە وردەکارییەکانی پلانەکەیان نەزانیوە، بەڵام هۆشدارییان داوەتە شاندەکە بۆ ئەوەی ئاگاداری خۆیان بن.
چی ڕوویدا: لە کاتی هێرشەکەدا، دەزگای هەواڵگری تورکیا هەستی بە جموجۆڵی نائاسایی فڕۆکە ئیسرائیلییەکان کردووە و زوو پەیوەندی بە سەرکردەکانی حەماسەوە لە دەوحە کردووە. میت هۆشداری پێداون کە شوێنەکانیان بە پەلە چۆڵ بکەن، چونکە ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەریان.
بەهۆی ئەم هۆشدارییە خێرایەوە، سەرکردەکانی حەماس توانیویانە بەپەلە شوێنەکانیان چۆڵ بکەن و ژیانیان ڕزگار بکەن. بەڵام بەشێک لە پاسەوانەکانیان و منداڵەکانیان نەگەیشتوونەتە دەرەوە و لە هێرشەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
زانیاریی زیاتر: دوای ڕووداوەکە، دەزگای هەواڵگری تورکیا دەستبەجێ بەشێک لە شاندی حەماسی گواستووەتەوە بۆ تورکیا، بەمەش جارێکی تر ڕۆڵی خۆی وەک یەکێک لە ئەکتەرە سەرەکییەکانی کێشەکەدا دووپات کردەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 7 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
41 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





