
جارێکی دیکەی گرژی و ئاڵۆزی لە سووریا سەریهەڵدایەوە
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو جارێکی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب لە باکووری سووریا، گرژی لە نێوان هەسەدە و سوپای سووریا سەریهەڵدایەوە و هەردوولاش یەکتری بە دەستپێکی هێرشەکە تۆمەتبار دەکەن، بەهۆی پێکدادانەکانیش دوو هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە هەسەدە و دیمەشق لەسەر ڕاگرتنی هەموو جۆرە گرژییەک ڕێککەوتوون و بڕیارە هێزەکان تێکەڵ بە یەکتریی ببنەوە، بەڵام بەهۆی جیاوازییەکان لەسەر شێوازیی تێکەڵبوونەوە و کاریگەری لایەنی هەرێمیی و نێودەوڵەتی، شەش مانگ دوای ڕێککەوتنی نێوانیان هێشتا ڕێککەوتنەکە هەر مەرەکەبی سەر کاغەزە و جێبەجێنەکراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی بەرگری سووریا بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو هەسەدە لە فڕۆکەخانەی سەربازی جەراحەوە بەسەختی ناوچەکانی دانیشتووانی لە سێ گوندی دەوروبەری ڕۆژهەڵاتی حەلەب لە باکووری سووریا تۆپباران کردووە، لە ئەنجامیشدا دوو هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و سێی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە وەڵامدانەوەی تۆپبارانەکەی هەسەدەش، سوپای سووریا سەرچاوەی هێرشەکەی بە ئامانج گرتووەتەوە، بۆ پاراستنی خەڵک مەدەنیش وەزارەتی بەرگری لە بەجێگەیاندنی ئەرکی خۆی درێغی ناکات.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لە بەرامبەریشدا ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، شەوی ڕابردوو هێزەکانیان ڕووبەڕووی هەوڵێکی دزەکردنی چەکداریی و هێرش بوونەتەوە لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی دیمەشق و ئەوانیش هەوڵەکەیان شکستپێهێناوە، بۆ دووبارەبوونەوەی هەر پێشێلکارییەکی دیکەش ئەوان ئامادەی ڕووبەڕووبوونەوەن و ئەوەشی دەستپێشخەری دەکات لە تێکدانی ئارامی بەرپرسیار دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






