دیمەنێکی دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی بازاڕی چەلۆ لە دهۆک - وێنە: دیلمان میکائیل
ئاڤا نیوز
کەمێک پێش ئێستا؛ ئاگرەکەی بازاڕی چەلێ لە شاری دهۆک لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە بەتەواوی کۆنترۆڵ کرا.
چیرۆکی سەرەکی: نزیک کاتژمێر 04:00ـی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 01-04-2024 ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی چەلێ لە سەنتەری شاری دهۆک کەوتەوە، بەهۆی گەورەیی ئاگرەکە دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر لە هەوڵەکانی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی دهۆک توانرا کۆنترۆڵ بکرێت.
لێدوانی فەرمی: عەمید حەسەن خورشید، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی دهۆک بۆ ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: ئێستا ئاگرەکە بەتەواوی کۆنترۆڵ کراوە، نزیکەی 400 کارمەندی تیمەکانمان لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدا بوون.
هۆکارە زانراوەکان: بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دهۆک بۆ ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: گومان دەکرێت ئاگرەکەی بازاڕی چەلێ لە ئەنجامی شۆرتی کارەباوە ڕوویدابێت، لێکۆڵینەوە لەمبارەیەوە دەستپێدەکات و هۆکارەکەی ئاشکرا دەکرێت.
زیانە سەرەکییەکان: نزیکەی 200 دووکان لە بازاڕی چەلێ لە دهۆک بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکە سووتاون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە





