قەتەر هۆشداری دەدات؛ هێرشکردنە سەر وڵاتێکی بێلایەن جیهان بەرەو پشێوی دەبات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 ئەیلوول

بۆردوومانی ئیسرائیل لە دەوحەی قەتەر
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی قەتەر، هۆشداریی دا سەبارەت بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە و بە ئامانجگرتنی چەند سەرکردەیەکی حەماس، ڕەخنەی تووندیشی لە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گرت و ڕایگەیاند "ئەو جیهان بەرەو پشێوی دەبات و هیچ شتێک ڕایناگرێت".
چیرۆکی سەرەکی: شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر، لە دیمانەیەکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی CNNی عەرەبی، باسی لێکەوتەکانی ئەو هێرشەی ئیسرائیلی کرد کە سێشەممەی ڕابردوو کرد کردیە سەر دەوحەی پایتەختی قەتەر بۆ بە ئامانجگرتنی سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس لەو وڵاتە.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: شێخ محەمەد جەختی لەوە کردەوە هێرشکردنە سەر وڵاتێکی بێلایەن، کە بە داوای ئەمریکا و لایەنەکانی دیکە میوانداریی دانوستانەکانی کردووە، پێشینەیەکی مەترسیدار دروستدەکات. ئایا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سیستەمێک کە لەسەر بنەمای یاسا بێت دەوێت؟ یان تەنیا جیهانێکی پڕ لە پشێوی دەوێت؟ ئەوەی ئێستا لە ناوچەکەماندا دەیبینین ئەوەیە کە ئەم سەرۆکوەزیرانە ئێمە بەرەو جیهانێکی پڕ لە پشێوی دەبات و هیچ شتێک ڕایناگرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیرانی قەتەر ئاماژەی بەوەشدا یەکەم قوربانی هێرشەکە ئەفسەرێکی قەتەری تەمەن 22 ساڵ بووە و چەندین فەلەستینی دیکەش کوژراون، کە کارمەندی سڤیل بوون و سەرکردەی باڵای حەماس نەبوون. ئەو ڕایگەیاند هێشتا لێکۆڵینەوەکان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی ونبووەکان و بریندارە قەتەرییەکان بەردەوامن.
ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت: سەبارەت بە داهاتووی دانوستانەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل، شێخ محەمەد ئاشکرای کرد، قەتەر ئێستا لە پرۆسەی هەڵسەنگاندنەوەی گشتیدایە و لە گفتوگۆیەکی ورددایە لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا بۆ تێگەیشتن لەوەی بارودۆخەکە لە داهاتوودا چۆن دەبێت. ئەو هۆشداری دا کە ئەم هێرشە تەنیا هێرش نییە بۆ سەر سەروەریی قەتەر، بەڵکو هێرشە بۆ سەر هەموو ناوچەکە و سەروەریی وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو دەخاتە مەترسییەوە.
لەهەمان كاتدا: سەرۆکوەزیرانی قەتەر ناتانیاهۆی بەوە تۆمەتبار کرد کات بەفیڕۆ دەدات و ڕژد نییە لە دانوستانەکاندا. ئەو ئاماژەی بەوەدا ئیسرائیل ئاگربەستی پێشێل کردووە و پێشنیازەکانی پێشوو کە لەلایەن حەماسەوە ڕەتکراونەتەوە، دووبارە دەخاتەوە بەردەست. ئەو جەختی لەوە کردەوە قەتەر سەروەریی خۆی دەپارێزێت و بەرگری لێدەکات.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






