ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پێدانی دەسەڵاتی شەڕ دژی عێراقی لە سەرۆک سەندەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

سەربازانی سوپای ئەمریکا لە عێراق
ئاڤا نیوز
بە دەنگی دیموکراتەکان و بەشێک لە ئەندامانی کۆمارییەکان، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دوو بڕیاری پێشووی خۆی هەڵوەشاندەوە کە ساڵانی 1991 و 2002 بۆ شەڕ دژی عێراق دەریکردبوون، بەگوێرەی بڕیارەکانیش سەرۆکی ئەمریکا دەیتوانی بەبێ گەڕانەوە بۆ کۆنگرێس شەڕ لەو وڵاتەدا بکات، هێزی سەربازیی بجوڵێنێت و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنجام بدات.
وێنە گەورەکە: کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ ڕزگارکردنی کوەیت لەبن دەستی عێراق (ساڵی 1991) و ڕووخاندنی بەعس لە عێراق (ساڵی 2002)، دەسەڵاتی ئەنجامدانی کردەی سەربازیی سوپای وڵاتەکەی بە سەرۆکی ئەمریکا بەخشی، ئەوانەی پشتیوانی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەش بوون دەڵێن، دۆناڵد ترەمپ پاڵپشت بەو بڕیارانە هێرشیکردەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسیشی کوشت، ئەوەش وەک مەترسییەک دەبینن کە سەرۆک خراپ سوود لەم بڕیارانە وەربگرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەیدا بەدەنگی 261 پەرلەمانتار (212 ئەندامی دیموکراتەکان و 49 ئەندامی کۆمارییەکان)، بڕیاری پێدانی دەسەڵاتی جەنگی بە سەرۆکی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە، 167 ئەندامی پەرلەمانیش دژی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە دەنگیان دا.
لێدوانی فەرمی: عەلی تەمیمی، شارەزای یاسایی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی ئەو دوو بڕیارە مانای وایە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی وڵات بۆ ئەنجامدانی جەنگی فراوان دژی عێراق بێ گەڕانەوە بۆ کۆنگرێس کۆتایی دێت، هۆکارەکەشی ئەوەیە چیتر پاساو نەماوە تا سەرۆک ئەو یاسایە بقۆزێتەوە و ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە عێراق و ناوچەکەدا ئەنجام بدات، ئەوەش هەنگاوێکی ڕەمزییە بە ئاڕاستەی باشترکردنی پەیوەندییەکانی واشنتن و بەغدا، چونکە ئەمریکا بە عێراق دەڵێت پێکەوە چیتر لە دۆخی جەنگدا نین.
لەلایەکی دیکەوە: باڵیۆزخانەی عێراقیش لە واشنتن لە ڕاگەیێنراوێکدا باسی لەوەکردووە، هەڵوەشاندنەوەی بڕیارنامەکانی جەنگی عێراق بۆ ساڵانی 1991 و 2002 وێستگەیەکی گرنگە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، عێراقیش پابەندە بە بەردەوامیدان بە کارکردن لەگەڵ ئەمریکا بۆ پشتیوانیکردنی سەقامگیریی ناوچەیی و هاوکاریی نێودەوڵەتی.
ئەو مانایە دەگەیێنێت: ساڵانی 1991 و2002 کۆنگرێسی ئەمریکا دەسەڵاتی ناردنی سوپای ئەمریکای بۆ دەرەوەی وڵات و دەسەڵاتی شەڕی بە سەرۆکی وڵاتەکەی بەخشی، ئەوەش بووە سەرەتایەک بۆ "جەنگە بێکۆتاکان"ـی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چونکە پێشتر ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بەگشتی کاتی و کورت مەودا بوون، دوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەش، سەرۆکی ئەمریکا تەنیا دوای ڕەزامەندی کۆنگرێس (هەردوو ئەنجوومەنی نوێنەران و پیران) دەتوانێت هێز بۆ شەڕکردن ڕەوانەی وڵاتانی دیکە بکات.
ئەمەش بزانە: هەرچەندە بەگوێرەی دەستووری ئەمریکا دەسەڵاتی شەڕ تەنیا کۆنگرێس بڕیاری لەسەر دەدات، بەڵام لە چەند دەیەی ڕابردوودا ئەم دەسەڵاتە بۆ کۆشکی سپی گوازرایەوە ئەویش دوای پەسەندکردنی چەند بڕیارێک کە ڕێگە بە سەرۆکی وڵات دەدات هێزی سەربازی بەکاربهێنێت، لەوانەش بڕیارێکی تایبەت بە جەنگ بۆسەر عێراق و بڕیارێکی دیکە بۆ شەڕ دژی قاعیدە و گرووپەکانی دیکە، جۆو بایدن سەرۆکی پێشووی ئەمریکاش یەکەم سەرۆکی ئەو وڵاتەبوو لە دوو دەیەی ڕابردوو، کە ڕازی بوو دەسەڵاتەکانی بۆ جێبەجێکردنی کردەی سەربازی لە دەرەوە، سنووردار بکرێت.
بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پێویستی بە پاڵپشتی ئەنجوومەنی پیران و واژۆی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش هەیە تا ببێتە یاسا و بەهۆیەوە دەسەڵاتەکانی سەرۆک بۆ شەڕ و کردەی سەربازیی لە قاڵب بدرێت، ئەوەش ئەگەر بگاتە ئەنجام دەبێتە سەرەتایەک بۆ کۆتاییهێنان بە "جەنگە بێکۆتاکانی" ئەمریکا.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
بەشداربووانی بانکی IDB دەگوازرێنەوە بانکی دیکە
- کولتوور
- 29 خولەک لەمەوپێش
نەجمەدین غولامی بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پێنج کۆمپانیا بەهۆی کەموکوڕی تەکنیکییەوە زیاتر لە 40 هەزار ئۆتۆمبێلیان دەگەڕێننەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی عێراق دەکرێن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەمین خولی ڕاهێنانی مامۆستای زمانی کوردی لە سەقز کرایەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی خاوەن پێداویستی تایبەتی دەربەندیخان لە ئەڵمانیا بەرزترین تاوەری جیهانی دیزاین دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
لاری ئیلیسن دەبێتە دەوڵەمەندترین کەسی جیهان، پێش ئیلۆن مەسک دەکەوێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وێنەی مەھدی موھەندیس لە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتیی بەغدا لادرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کامالا هاریس ڕەخنە لە بڕیاری خۆ کاندیدکردنەوەی بایدن دەگرێت