ئازادکردنی "تسۆرکۆڤ" وەک دیارییەک بۆ ترەمپ لەلایەن سوودانییەوە
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

وێنەی ئیلیزابێت تسۆرکۆڤ
ئاڤا نیوز
دوو ساڵ لەمەوبەر، هاووڵاتییەکی ئیسرائیلی-ڕووسی بە ناوی ئیلیزابێت تسۆرکۆڤ لە بەغدا ڕفێنرا. دوای 903 ڕۆژ لە بارمتەبوون، بە شێوەیەکی لەناکاو و نهێنی ئازاد کرا. لە کاتێکدا هۆکار و چۆنیەتی ئازادکردنەکەی هێشتا بە تەواوی ڕوون نییە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە ڕفاندنی ئیلیزابێس تسۆرکۆڤ توێژەری ئیسرائیلی-ڕووسی، لەلایەن "کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق"، ڕۆژی سێشممەی ڕابردوو 2025-9-9، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئازادکردنی تسۆرکۆڤی ڕاگەیاند.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی "وۆڵستریت جۆرناڵ" ئاماژە بە لایەنێکی سەرسوڕهێنەر دەکات، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئازادکردنی تسورکۆڤی وەک "دیارییەک" بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ناوبردووە. ئەمەش گومانەکان لەسەر سروشتی ڕاستەقینەی ئەم ڕووداوە و کاریگەرییە سیاسییەکانی قوڵتر دەکاتەوە.
سوودانی؛ هەوڵەکانی دەزگای ئەمنی و پەیامێک بۆ ترەمپ
بەپێی ڕۆژنامەکە، سەرچاوەیەکی باڵای ئەمریکی ئاشکرای کردووە، سوودانی پەیامێکی بۆ ترەمپ ناردووە و تیایدا ڕایگەیاندووە، ئازادکردنی تسورکۆڤ، کە خوێندکارێکی زانکۆی پرینستۆنی ئەمریکییە، دیارییەکە بۆی. هەرچەندە سوودانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەی بەم پەیامە نەکردووە، بەڵام جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئازادکردنەکە بەرهەمی هەوڵەکانی دەزگا ئەمنییەکانی عێراق بووە. ئەم لێدوانە دژبەیەکە، پرسیار لەسەر پاڵنەرە ڕاستەقینەکانی بەغدا دروست دەکات، ئایا زیاتر هەوڵێکی نیشتمانی بووە یان هەوڵێکی سیاسیی نێودەوڵەتی؟
"دیپلۆماسیەتی بارمتەکان" و ڕۆڵی ئەمریکا
ئەم ڕووداوە دەکەوێتە چوارچێوەی دیپلۆماسیەتی بارمتەکان، کە لە دەیەی ڕابردوودا بووەتە ئاستەنگێکی گەورە بۆ ئەمریکا. چەندین وڵاتی دژ بە واشنتۆن، وەک ئێران و ڕووسیا و ڤەنزوێلا، هاووڵاتیانی ئەمریکییان وەک بارمتە گرتووە بۆ ئەوەی لە بەرامبەردا کەسایەتی، پارە یان سازشکاری دیکە بەدەستبهێنن.
ئیما تسۆرکۆڤ، خوشکی ئیلیزابێت، کە هاووڵاتی ئەمریکییە، بە شێوەیەکی چڕ هەوڵی داوە سەرنجی جیهان بۆ دۆخی خوشکەکەی ڕابکێشێت و داوای لە سوودانی کردووە لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ واشنتۆن هاوکاری بکات. ئادەم بۆهلەر، نێردەی تایبەتی ئەمریکا، لەم ساڵدا سەردانی عێراقی کرد بۆ داواکردنی یارمەتی لە سوودانی، کە نیگەران بوو لە گەڕانەوەی داعش و هێشتنەوەی پشتیوانی ئەمریکا.
کۆتاییهاتنی دیپلۆماسیەتی بارمتەکان؟
ئازادکردنی تسۆرکۆڤ ئاسان نەبووە، بەپێی "مایکڵ نایتس"، لێکۆڵەر لە دامەزراوەی "هۆرایزۆن ئینگەج"، ئەو گرووپەی تسورکۆڤی دەستبەسەر کردبوو، یەکێک بووە لە باشترین میلیشیاکانی عێراق لە ڕووی داراییەوە و پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران هەبووە (ئاماژە بە کەتیبەکانی حیزبوڵا). ئەمە ئاماژەیە بۆ ئاڵۆزییەکانی ئەم دۆسیەیە.
ئێستا نزیکەی 25 ئەمریکی لە 6 وڵاتی جیاوازدا دەستبەسەر کراون. واشنتۆن هەڕەشەی سەپاندنی سزای نوێ دەکات بەسەر ئەو وڵاتانەی هاووڵاتیانی ئەمریکی وەک بارمتە دەگرن، وەک ئامرازێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی "دیپلۆماسیای بارمتەکان". بۆهلەر هیواخوازە ئازادکردنی تسۆرکۆڤ ببێتە نموونەیەک بۆ وڵاتانی دیکە، لەوانەش حەماس، بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم بارمتەکان.
باکگراوند: ئەم توێژەرە 'ئیسڕائیلی -ڕووسی'ـیە لە مانگی کانوونی دووەمی 2022 بە پاسپۆرتی ڕووسیەوە سەردانی بەغدای پایتەختی کرد بۆ تەواوکردنی توێژینەوەکەی لەسەر گرووپە چەکدارەکان لە عێراق. بەڵام لە کۆتایی مانگی ئازاری ساڵی 2023 لە بەغداد بێسەر و شوێن بوو.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاسمانی مەککە دیاردەیەکی فەلەکی شکۆدار بەخۆیەوە دەبینێت
26 خولەک لەمەوپێش
پێنج کۆمپانیا بەهۆی کەموکوڕی تەکنیکییەوە زیاتر لە 40 هەزار ئۆتۆمبێلیان دەگەڕێننەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی عێراق دەکرێن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەمین خولی ڕاهێنانی مامۆستای زمانی کوردی لە سەقز کرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی خاوەن پێداویستی تایبەتی دەربەندیخان لە ئەڵمانیا بەرزترین تاوەری جیهانی دیزاین دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە چاودێری عێراق و چەند وڵاتانی دیکە دەکات
- ڕاپۆرت
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ژینگەی بەسرە؛ بانگەوازێک بۆ کردار پێش ئەوەی درەنگ بێت