لەماوەی هەفتەیەکدا سێ جار ئاگر لە چیای کێوەڕەش کەوتووەتەوە زیانێکی زۆری بە ناوچەکە گەیاندوە

شەیری بکە لە:
لەماوەی هەفتەیەکدا سێ جار ئاگر لە چیای کێوەڕەش کەوتووەتەوە زیانێکی زۆری بە ناوچەکە گەیاندوە

دیمەنی تیمەکانی بەرگریی شارستانی و هاووڵاتیانی ناوچەکە دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە

ئاڤا نیوز

لەماوەی ئەم هەفتەیەدا لە سنووری گوندی پیرانەڕەشە لە قەزای پشدەر و لە چیای کێوەرەش سێ جار ئاگر لەبەرزی چیاکە کەوتووەتەوە، بەهۆیەوە ئاگر دار و درەختەکان و پووش وپاوانێکی زۆری ناوچەکەی سووتاندوە، تائێستاش هۆکاری سەرەکی ئاگرەکان نازاندرێت.

وێنە گەورەکە: ڕووداوەکانی سووتانی دارستان و پووش و پاوان لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامن بە تایبەت لە وەرزی هاویندا، کە ئەمەش نیگەرانی دانیشتووانی ئەو ناوچانەی لێ کەوتووەتەوە.

لێدوانی فەرمی: عەلی قاد، وتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانی ڕاپەڕین بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە شەوی ڕابردووە ئاگر لە چیاکە کەوتووەتەوە، بەڵام لەبەر سەختی ناوچەکە نەتوانراوە تیمەکانیان بچن، بەڵام ئەمڕۆ کاتژمێر 11ـی پێشنوەڕۆ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی سەرکەپکان و سەنگەسەر و ڕانیە لەگەڵ خەڵکی گوندی پیرانان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بوون و دەوروبەری کاتژمێر 3ـی نیوەڕۆ کۆنترۆڵی ئاگرەکەیان کردوە.

عەلی قادر باسی لەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی ناوچەکە شاخاویە ڕووبەری سووتانەکە نازانن، بەڵام پووش و پاوانێکی زۆر، دارەکانی وەک، بەڕوو، قەزوان، مازوو، سووتاون، کە هەموو ئەمانە کاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر لەوەڕاندنی ئاژەڵە ماڵەکانی گوندنشینان دەکەن، لەسەر هۆکاری رووداوەکەش وتەبێژەکەی بەرگریی شارستانی گوتی تائێستا نازاندرێت لە چیەوە سەری هەڵداوە.

زانیاریی زیاتر: دوو رووداوەکەی دیکەی ئاگرکەوتنەوەی سنووری گوندی پیرانیش هەر لەم هەفتەیەدا ڕوویداوە، بەڵام هۆکارەکانیان نەزاندراوە.

باکگراوند: بە گوتەی بەرپرسانی بەرگریی شارستانی ڕاپەڕین، ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنە لە چیاکان و ناوچە دوورە دەستەکان لەئەمساڵدا زیاتر بووە لەچاو ساڵانی ڕابردوو.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ