ئەمریکا ڕەزامەندی دا لەسەر فرۆشتنی مووشەک بە بەهای زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بە فینلەندا
- هەواڵ
- 11 ئەیلوول

دیمەنی یەکێک لە مووشەکەکان. وێنە؛ وەزارەتی جەنگی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕەزامەندی نیشاندا بە فرۆشتنی مووشەکی مەودا مامناوەند بە فینلەندا بە بەهای 1.07ملیار دۆلار.
چیرۆکی سەرەکی: حکومەتی فینلەندا داوای کڕینی 405 مووشەکی AIM-120D-3 پێشکەوتووی مەودای مامناوەندی ئاسمانی کردووە، ئەمریکاش ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی دەربڕیوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا کە لەلایەن ئاژانسی هاریکاری ئاسایشی بەرگریی سەربە وەزارەتی جەنگی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەزامەندی نیشانداوە بە بەهای 1.07ملیار دۆلار مووشەکی پێشکەوتووی مەودا مامناوەندی ئاسمانی "AIM-120D-3" و کەرەستە پەیوەندیدارەکانی بە فینلەندا بفرۆشێت.
ئەم فرۆشتنە پاڵپشتی لە سیاسەتی دەرەوە و ئامانجەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەکات بە باشترکردنی ئاسایشی هاوپەیمانێکی ناتۆ کە هێزێکە بۆ سەقامگیری سیاسی و پێشکەوتنی ئابووری لە ئەوروپا.
توانای فینلاند باشتر دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ئێستا و داهاتوو و بەرزکردنەوەی توانای کارکردنی لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دیکە.
زانیاریی زیاتر: جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە ئەم فرۆشتنە توانای بەرگریی فینلەندا لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێستا و داهاتوو و ئاسایشی وڵاتەکە زیاد دەکات، ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ئەمە هاوسەنگی سەربازیی بنەڕەتی لە ناوچەکەدا ناگۆڕێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






