ئاڤا نیوز
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەولێر و پۆلیسی شارەوانی ئەمڕۆ لە هەڵمەتێکی چاوەڕواننەکراودا، نۆ گۆشتفرۆشیان دەستگیرکرد کە بە شێوەیەکی ناتەندروست و دوور لە چاوی ئاوەدانی، لەسەر ڕێگای هەولێر - خەبات، نزیک کانی قرژاڵە، ئاژەڵیان سەر دەبڕی و بۆ بازاڕ دەیاننارد. ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکان، ئەم گۆشتفرۆشانە شوێنێکی تایبەتیان دروستکردبوو بۆ سەربڕینی ئاژەڵ، بەڵام هیچ مەرجێکی تەندروستییان تێدا پەیڕەو نەدەکرد.
بەدواداچوونی ئاڤا: پەیامنێری ئاڤا کە لەگەڵ لیژنەکانی بەدواداچوون چووەتە شوێنەکە، ڕایگەیاند: "تیمەکان دیمەنێکی کارەساتباریان بینی. ئاژەڵەکان لەناو پیساییدا سەردەبڕدران و لە نزیک شوێنی سەربڕینەکە چاڵێک هەڵکەندرا بوو کە پڕ بوو لە خوێنی ئاژەڵ."
هەروەها، 18 ئاژەڵی سەربڕدراو ئامادەکرابوون بۆ ئەوەی بێ پشکنین و مۆرکردن ڕەوانەی بازاڕ بکرێن و بە هاووڵاتیان بفرۆشرێن. ئەم ئاژەڵانە لەناو دوو ئۆتۆمبێلی بەڕاد (ساردکەرەوە) دانرابوون، بەڵام هیچ کامیان بەڕادەکانیان کاری نەدەکرد، کە ئەمەش مەترسییەکی گەورە بۆ سەر تەندروستی گشتی دروست دەکات.
هەر لە شوێنی ڕووداوەکە، هێزەکانی پۆلیس دەستبەجێ نۆ کەسیان دەستگیرکرد.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر، بە ئاڤای ڕایگەیاند: "ئەم کارەی ئەم کەسانە کردوویانە کارەساتە و کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی هاوڵاتیان دەبێت. بۆیە دەستگیرکراوەکان دەدرێنە دادگا و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە تا سزای خۆیان وەرگرن."
زانیاریی زیاتر: قایمقامی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە لەکاتی کڕینی گۆشتدا دڵنیا بن لەوەی مۆری تەندروستی هەیە و لە شوێنی باوەڕپێکراو دەیکڕن، بۆ پاراستنی تەندروستی خۆیان و خێزانەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






