ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گوندێکی دیانا بەهۆی خراپی ڕێگای گوندەکەیان نیگەرانن
- کوردستان
- 11 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
80 ماڵی گوندی هەسنانی دیانا داوای قیرتاوکردنی ڕێگاکەیان دەکەن بەر لە هاتنی زستان؛ بەڕێوەبەری ناحیەکەش بەڵێنی چارەسەرکردن دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: دانیشتووانی گوندی هەسنانی سەر بە ناحیەی دیانا، کە ژمارەی ماڵەکانی 80 ماڵ دەبێت، نیگەرانن لە دواکەوتنی پڕۆسەی قیرتاوکردنی ڕێگاکەیان. سەرەڕای ئەوەی ماوەی ساڵێکە ڕێگاکە تێکەڵەڕێژ کراوە، بەڵام تا ئێستا قیرتاو نەکراوە و ئەمەش بووەتە کێشەیەکی گەورە بۆیان، بەتایبەتی لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گوندی هەسنانی دەکەوێتە دامێنی چیای حەسەن بەگ، کە ناوچەیەکی شاخاوییە و لە وەرزی زستاندا بڕێکی زۆر بەفری لێدەبارێت. دانیشتووانی گوندەکە داوا دەکەن بەر لە هاتنی بەفر و سەرما، ڕێگاکەیان قیرتاو بکرێت، چونکە بەفرێکی زۆر و خراپی ڕێگاکە لە وەرزی زستاندا دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕێگاکەیان بەتەواوی کەڵکی هاتووچۆی نەمێنێت.
لێدوانی فەرمی: فەرزەنگ ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا، بە ئاڤای ڕایگەیاندووە: "بەڵێن بێت ئەگەر هیچ گرفتێکی دیکەمان بۆ دروست نەبێت، لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا ڕێگاکەیان بۆ قیرتاو دەکەین."
زانیاریی زیاتر: فەرزەنگ ئەحمەد هۆکاری دواکەوتنی پڕۆژەکەی گەڕاندەوە بۆ کێشەی کەمی و نەبوونی پارە لە ماوەی ڕابردوودا. بەڵام دڵنیایی دا کە قسەیان لەگەڵ بەڵێندەرێک کردووە و بە قەرزیش بێت ڕێگاکە قیرتاو دەکەن، تاوەکو دانیشتووانی گوندەکە لە وەرزی زستاندا تووشی کێشەی هاتووچۆ نەبن و ژیانیان ئاسایی بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






