
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و لەتیفە درووبی، خانمی یەکەمی سووریا لەگەڵ براد کوپەر، فەرماندەی سێنتکۆم و سوزان کوپەری هاوسەری
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ هەینی، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و لەتیفە درووبی، خانمی یەکەمی سووریا پێشوازییان لە براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) و سوزان کوپەری هاوسەری، لەگەڵ تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا و شاندی یاوەری کرد.
وێنە گەورەکە: دوای ڕۆیشتنی ئەسەد لە دەسەڵات، پەیوەندییەکانی نێوان دەسەڵاتی نوێی سووریا و ئەمریکا گەیشتووەتە قۆناغێکی نوێ، بەجۆرێک دوای یەکتر بینی ترەمپ و ئەحمەد شەرع، بەشێک لەو سزایانەی ئەمریکا لە ڕابردوو سەپاندبوونی بەسەر سووریا هەڵیگرتن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی هەواڵی سووریا کە سەر بە حکومەتە ڕایگەیاند: هەردوولا دووپاتیان کردەوە کە کەشی کۆبوونەوەکە ئەرێنی بوو و ڕەنگدانەوەی خواستێکی هاوبەش بوو بۆ پتەوکردنی هاوبەشی ستراتیژی نێوان دیمەشق و واشنتن و فراوانکردنی کەناڵەکانی گفتوگۆ و پەیوەندیکردن لە ئاستە جیاجیاکاندا، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەش و ئاشتی و گەشەپێدان بکات.
زانیاریی زیاتر: کۆبوونەوەکە لە کۆشکی گەل لە دیمەشق بەڕێوەچوو. بەگوێرەی هەواڵی ڕاگەیاندنی حکومەتی سووری، "هەردوولا ئاسۆی هاوکاری لەبوارەکانی سیاسی و سەربازی و خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و چەسپاندنی بناغەکانی ئاسایش و سەقامگیرییان لە سوریا و ناوچەکە تاوتوێ کردووە."
باکگراوند: ڕۆژی 19ـی ئابی ئەمساڵ، ئەحمەد شەرع لە دیمەشق لەگەڵ شاندێکی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بە ئامادەبوونی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە و ئەنەس خەتاب، وەزیری ناوخۆ کۆبووەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






