هەژماری من: لەم هەفتەیە کێشەکانی بانکی TBI یەکلایی دەکرێنەوە

شەیری بکە لە:
هەژماری من: لەم هەفتەیە کێشەکانی بانکی TBI یەکلایی دەکرێنەوە

هەردوو لۆگۆی هەژماری من و بانکی TBI لەگەل ئامێری ATM. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

هەژماری من لە کێشەکانی بانکی TBI دەکۆڵێتەوە، ئەم هەفتەیە بەدواداچوون لەسەر ئەو گرفتانە دەستپێدەکات، کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو بۆ مووچەخۆرانی سنووری سلێمانی دروستببوون.

وێنە گەورەکە: بانکی TBIـی عێراقی ساڵی ڕابردوو وەک یەکەم بانکی حکومی عێراقی هاتە نێو پڕۆژەی هەژماری من، زۆربەی مووچەخۆرانی سنووری پارێزگای سلێمانی لەڕێگەی ئەو بانکەوە لە هەژماری من تۆمارکراون، بەڵام بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی شەش ڕووبەڕووی گرفت بوونەوە لەبەردەم ئامێرەکانی ATMـی ئەو بانکە.

زانیاریی تایبەت: تیمی هەژماری من سەبارەت بە مامەڵەیان لەگەڵ ئەو بانکە بە ئاڤای گوت، "ئەم هەفتەیە پرسەکە یەکلایی دەبێتەوە، کاتی پێویستە بۆ ئەوەی بڕیارێک لەسەر ئەو بابەتە بدرێت."

ئەمەش بزانە: ئەم مانگە، نزیکەی 24 هەزار مووچەخۆر مووچەیان لەڕێگەی TBI وەرگرت، بەڵام بە گرفت و ئاڵۆزی زۆرەوە. پێشووتریش کێشەی دانانی ئامێری ATM ـیان لە شوێنەکان بۆ مووچەخۆران هەبوو.

لەلایەکی دیکەوە: بەهۆی گرفتی ئەو دواییەی ATM ـەکانی بانکی TBI، وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیێنراوێکدا جەختی کردەوە لەوەی TBI دەبێت وەبەرهێنانی زیاتر بکات لە ژێرخانەکەی تاکو ڕێگری بکات لە دووبارەبوونەوەی حاڵەتی لەمشێوەیە و ستافەکەیان زیاتر بکات، تاوەکو کارئاسانی زیاتر بۆ هاووڵاتیان بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ