
دیمەنی پێشمەرگەیەک لەژێر ئاڵای کوردستان. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
پرسی خانەنشینکردنی پێشمەرگە، بەتایبەت پلەباڵاکان، بووەتە کێشەیەکی گەرم لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، کە مەترسی کەمکردنەوەی مووچەی هەزاران خانەنشینی لێدەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستاندا، پێشنیاز کرا کە یاسای ژمارە 38ـی ساڵی 2007ـی پەرلەمانی کوردستان بۆ خانەنشینکردنی پێشمەرگە جێبەجێ بکرێت، لە جیاتی یاسای ژمارە 9ـی خانەنشینی ساڵی 2014ـی عێراق، چونکە یاساکەی کوردستان ماف و ئیمتیازاتی زیاتر بۆ پێشمەرگە دەستەبەر دەکات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: هەواڵێک بڵاوبووەتەوە کە گوایە حکومەتی عێراق تا کۆتایی ئەمساڵ مۆڵەتی بە حکومەتی کوردستان داوە بۆ ئەوەی یاساکەی بەغدا جێبەجێ بکرێت. ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مووچەی نزیکەی 20 هەزار خانەنشینی پلەباڵای پێشمەرگە، و لەمەودواش ئیمتیازاتی پێشمەرگە لە کاتی خانەنشینیدا کەم دەبێتەوە، بەهۆی گۆڕانکاری لە هەژمارکردنی بڕوانامە و ساڵانی خزمەت و هۆکارەکانی تر.
لە وەڵامی ئەم دۆخەدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بڕیاری دا لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای پەرلەمانی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: حاجی ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە، لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا ڕایگەیاند، تەنانەت ئەگەر یاساکەی عێراقیش جێبەجێ بکرێت، ئەوا کاریگەری بۆ ڕابردوو نابێت و تەنیا خانەنشینانی ئەمساڵ و ساڵانی داهاتوو دەگرێتەوە، بۆیە مووچەی هیچ خانەنشینێکی ئێستای پێشمەرگە کەم ناکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جیاوازیی مووچە لەنێوان یاساکەی عێراق و یاساکەی کوردستان ساڵانە بە نزیکەی سێ ملیار و 300 ملیۆن دینار خەمڵێنراوە. حاجی ئەمین جەختی کردەوە کە بە ڕوونی بە ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان و وەزارەتی داراییان ڕاگەیاندووە کە بە هیچ جۆرێک ناچنە ژێر باری جێبەجێکردنی یاساکەی عێراق. ئەوان پێشنیازیان کردووە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بڕە پارەیە لە داهاتی ناوخۆ دابین بکات، بۆ ئەوەی مووچەی هیچ پێشمەرگەیەک کەم نەکرێتەوە و جیاوازی لەنێوان خانەنشینانی ئێستا و داهاتوو و ڕابردوودا دروست نەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له سۆران 420 کارگوزار 47 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارینی لاواز چەند وڵاتێکی ناوچەکەی گرتووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆک مەسعود بارزانی.. فریادڕەسی ئێزدییەکان
12 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: بەرزبوونەوەی فشاری خوێن یەکێک لە هۆکارەکانی دروستبوونی ئاوی سپی چاوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی دەنگۆی تووشبوونی زەکەریا عەبدوڵڵا بە شێرپەنجە ڕوونکردنەوە دەدرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی مۆبایل لە توالێتدا
17 ئەیلوول
لە هەولێر مامۆستایەک بە بڕوانامەی بنەڕەتییەوە بە زۆر دەگوازرێتەوە بۆ ئامادەیی
17 ئەیلوول
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جوان عەبدوڵڵا: ناردنی بابەتی داهاتی نانەوتی بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت بیانوو گرتنە
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دادەبەزێت