
دیمەنی بەرپرسانی دووکان لەسەر سەرچاوەی ئاوی تابین. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەسەرچاوەی ئاوی تابین لە نزیک قەزای دووکان، کە بەشێک لە ماسییەکانی تووشی لەناوچوون ببوون، قائیمقامی قەزای دووکان و بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دووکان و ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی ئەزموون سەردانی سەرچاوە ئاوەکەیان کرد و هەوڵیان دا بەشێک لەو ماسییانەی کە هێشتا زیندوون، ڕزگار بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: سەرچاوەی ئاوی تابین دەکەوێتە گوندی کانی شۆک لەسەر ڕێگای دووکان - سلێمانی. بەشێک لە ماسییەکانی بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی هەردوو سەرچاوەکە و کەمی ئۆکسجین و دروستبوونی کبریت لە یەکێک لە سەرچاوەکانیدا، تووشی خنکان و لەناوچوون ببوونەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: قائیمقامییەتی قەزای دووکان لە ڕاگەیێنراوێکیدا بڵاوی کردووەتەوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە لەناوچوونی ژمارەیەک ماسی لە ئاوی تابین، سیروان سەرحەد، قائیمقامی قەزای دووکان، لەگەڵ بەرپرسانی کشتوکاڵ و لایەنە پەیوەندیدارەکان سەردانی سەرچاوەی ئاوی تابینیان کردووە. هەوڵیان داوە بەشێک لە ماسییەکان بگوازنەوە بۆ سەرچاوەی ئاوە شیرینەکە و لە لەناوچوونی زیاتر بیانپارێزن. هاوکات، بەرپرسانی کشتوکاڵی ناوچەکەش ڕاسپێردراون ڕێکاری ژینگەیی پێویست بگرنەبەر و چاودێری کێشە ژینگەییەکانی ناوچەکە بکەن.
زانیاریی زیاتر: تەنگی تابین درێژییەکەی نزیکەی 4 کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە و سەرچاوەی ئاوەکەی لە شاخی مێرگەپانەوە سەرچاوە دەگرێت. بەهۆی جوانی ناوچەکە و پاکی ئاوەکەی، گەشتیارێکی زۆر ڕووی تێدەکەن.
باكگراوند: سەرچاوەی ئاوی تابین دەکەوێتە سنووری گوندی کانی شۆک لە ناحیەی سورداش لە قەزای دووکان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






