ڕاگری کۆلێژی سەربازی زاخۆ: ئاڤا ڕۆڵێکی کاریگەریی هەیە لە پێشخستنی ڕاگەیاندنی کوردی
- هەواڵ
- 15 ئەیلوول

ئاڤا نیوز
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ئاڤا، ڕاگری کۆلێژی سەربازی زاخۆ، پیرۆزبایی لە گرووپی میدیایی ئاڤا دەکات و دەڵێت، ئەوەی ئێوە پێشکەشتان کردووە، تەنها گواستنەوەی هەواڵ نییە، بەڵکو خزمەتکردنە بە دروستکردنی هۆشیاری و پەرەپێدانی ڕۆشنبیری لە کۆمەڵگاکەماندا.
پەیامی فەرمی لیوا نەزیر عاسم ئاغا گۆران، ڕاگری کۆلێژی سەربازی زاخۆ لە ساڵیادی ئاڤا:
بۆ؛ کەناڵی ئاڤا میدیا
بابەت؛ پیرۆزبایی
بە بۆنەی یادی دامەزراندنی ئاڤا میدیا، گەرمترین پیرۆزبایی و سڵاوی تایبەتم ئاراستەی سەرجەم ستافی ماندوونەناس و بەڕێوەبەرایەتی بەڕێزی ئاڤا میدیا دەکەم.
مایەی شانازی و دەستخۆشییەکی زۆرە کە لە ماوەی یەک ساڵدا، ئاڤا میدیا توانیویەتی ڕۆڵێکی بێ وێنە و کاریگەر بگێڕێت لە پێشخستنی ڕاگەیاندنی کوردیدا. بە دڵسۆزی و پیشەیی، وەک هێمایەک بۆ ڕاستگۆیی و بابەتییەت دەرکەوتن. پەیامە ڕاستگۆیانەکانتان و بەرنامە هەمەچەشنەکانتان نەک هەر بوونەتە سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بۆ زانیاری، بەڵکو بوونەتە شوێنی کۆبوونەوەی بیروڕا جیاوازەکان و سەکۆیەک بۆ دەنگە جیاوازەکان.
ئەوەی ئێوە پێشکەشتان کردووە، تەنها گواستنەوەی هەواڵ نییە، بەڵکو خزمەتکردنە بە دروستکردنی هۆشیاری و پەرەپێدانی ڕۆشنبیری لە کۆمەڵگاکەماندا. هەنگاوەکانتان بوونەتە چرایەک کە ڕێگای ڕاستی ڕووناک دەکاتەوە و ئومێد دەبەخشێت بە نەوەکانی داهاتوو.
لەگەڵ ئاواتی بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتردا، هیوادارم هەمیشە وەکو وێستگەیەکی گرنگ بۆ گەیاندنی ڕاستی و ڕووناکبیری و نموونەیەکی درەوشاوە بۆ میدیایەکی سەربەخۆ و خاوەن ئامانج بمێننەوە.
لەگەڵ ڕێزم
لیوا نەزیر عاسم ئاغا گۆران
ڕاگری کۆلێژی سەربازی زاخۆ
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





