جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی ئاڤا دەکات
- هەواڵ
- 15 ئەیلوول

ئاڤا نیوز
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ئاڤا، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ، پیرۆزبایی لە گرووپی میدیایی ئاڤا دەکات و دەڵێت، ئەو پێشەنگایەتییەی کە ئاڤا میدیا نیشانی داوە لە گەیاندنی ڕاستییەکان و نزیکبوونەوە لە پرسەکانی کۆمەڵگا، جێگای ستایش و پێزانینە.
پەیامی فەرمی د. حەمدی شنگالی، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ لە ساڵیادی ئاڤا:
بۆ: بەڕێوەبەرایەتی ئاڤا میدیا و سەرجەم کارمەندانی
بابەت: پیرۆزبایی
بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاڤا میدیا، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی بەڕێوەبەر، سەرجەم دەستەی کارگێڕی و کارمەندە بەڕێزەکانتان دەکەم.
لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، ئاڤا میدیا توانیویەتی ڕۆڵێکی بەرچاو و کاریگەر لە گۆڕەپانی ڕاگەیاندندا بگێڕێت. شێوازی کارکردنی پرۆفیشناڵانە و پابەندبوون بە بنەماکانی ڕاگەیاندنی سەردەم، وایکردووە کەناڵەکەتان بە خێرایی جێگەی خۆی لە دڵی بینەراندا بکاتەوە و ببێتە سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بۆ زانیاری و شیکاری.
ئەو پێشەنگایەتییەی کە ئاڤا میدیا نیشانی داوە لە گەیاندنی ڕاستییەکان و نزیکبوونەوە لە پرسەکانی کۆمەڵگا، جێگای ستایش و پێزانینە. ئەم دەستکەوتانە نیشانەی ئاستی بەرزی تواناکانی تیمەکەتانە و پابەندبوونی ئێوەیە بە خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتی.
ئومێد دەکەم لە ساڵانی داهاتووشدا بە هەمان ڕۆح و کوالێتی بەردەوام بن لە سەرکەوتنەکانتان و وەک هەمیشە، دەنگێکی کاریگەر و بێلایەن بمێننەوە لە گۆڕەپانی ڕاگەیاندندا.
لەگەڵ ڕێزی بێپایانم
د. حەمدی شنگالی
جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





