میری قەتەر: پێویستە هەنگاوی بەهێز دژ بە خواستی خوێنڕشتنی ئیسرائیل بنرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 ئەیلوول

میری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی
ئاڤا نیوز
میری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، ڕایگەیاند، پێویستە هەنگاوی بەهێز دژ بە خواستی خوێنڕشتنی ئیسرائیل لە ناوچەکە بنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە میانی لووتکەی نائاسایی هاوبەشی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی کە بە مەبەستی دەربڕینی هەڵوێستێکی هاوبەش دژ بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئەندامانی حەماس لە قەتەر سازدرا، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی گوتارێکی پێشکەش کرد. میری قەتەر لە سەرەتای گوتارەکەیدا وێڕای سەرکۆنەکردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی، هێرشەکەی بە تاوانی جەنگ ناوبرد.
لێدوانی فەرمی: شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی گوتی: خەیاڵی ئیسرائیل لە گۆڕینی ناوچەکە بۆ پانتاییەک کە لەژێر هەژموونی خۆی بێت وەهمێکی گەورەیە و هەرگیز جێبەجێ ناکرێت.
میری قەتەر ئەمانەشی وت:
- قەتەر هەموو کاتێک هەوڵی نێوەندگیری داوە و لە ڕابردووشدا زەمینەی ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیلی خوڵقاندووە.
- قەتەر ڕژدە لەسەر پاراستنی سەروەری خۆی و داوای لە جیهانی عەرەبی کرد کە دژ بە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل یەکگرتووە بن.
- ئیسرائیل بە جێبەجێکردنی سیاسەتی نەژادپەرستانە، لە هەوڵی پەرەپێدانە بە هەژموونی خۆی لە ناوچەکەدایە و پێویستە هەنگاوی بەهێز دژ بە خواستی خوێنڕشتنی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا بنێریت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






