ساغکردنەوەی جۆرێکی ماست و دۆشاو لە بازاڕەکانی زاخۆ قەدەغە دەکرێت

شەیری بکە لە:
ساغکردنەوەی جۆرێکی ماست و دۆشاو لە بازاڕەکانی زاخۆ قەدەغە دەکرێت

ئەوو دوو جۆر بەرهەمەی قەدەغەکراوە

ئاڤا نیوز

قائیمقامیەتی زاخۆ دەستیبەسەر نزیکەی 60 کیلۆ ماستی بێ بەرواری بەسەرچوون داگرت و فرۆشتنی ئەو جۆرە ماستەی لە بازاڕەکان قەدەغە کرد.

وێنە گەورەکە: لیژنەکانی قائیمقامیەت و چاودێری بازرگانی بەوردی چاودێری بازاڕەکان دەکەن، بەمەبەستی هاوسەنگکردنی نرخ و نەهێشتنی کاڵای ماوە بەسەرچوو، فرۆشتنی کاڵای ماوە بەسەرچوو یان بێ بەرواری ماوەبەسەرچوون بەهەموو شێوەیەک قەدەغەتە هەر شوێنێکیش سەرپێچی بکات دادەخرێت و سزای دارایی دەدرێت.

لێدوانی فەرمی: وڵات هەجەر، بەڕێوەبەری کارگێڕی قائیمقامیەتی زاخۆ بە ئاڤای گوت، "کارگەیەکی دروستکردنی ماست و شیرەمەنی لە زاخۆ چەند جارێک داخراوە و دووجار سزای دارایی دراوە، هاوکات ئاگادارکاوەتەوە کە نابێت بەرهەمەکانی بەبێ بەرواری بەسەرچوون ساغ بکاتەوە، بەڵام پابەند نەبووە داخراوە و بەرهەمەکەی لەنێوبراوە."

لەلایەکی دیکەوە: ساغکردنەوەی دۆشاوی خورمای کەربەلا لە بازاڕەکاندا قەدەغە کراوە، ئەمەش بەهۆی داواکاری خودی کۆمپانیاکە لایەن وەزارەتی تەندروستی عێراق و هەموو پارێزگاکان دەگرێتەوە، هۆکارەکەیشی بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی هاوشێوە بە ناوی هەمان کۆمپانیا دەگەڕێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ