
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ ئافره‌تانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌مین كۆنفرانسی ئافره‌تانی كوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئافره‌تانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌مین كۆنفرانسی ئافره‌تانی كوردستان ڕایگەیاند: زۆر خۆشحاڵم كە دەبینم ژمارەیەكی زۆر لە ئافرەتان ڕۆڵێكی گه‌وره و به‌هێز له بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بینن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆک بارزانی لەگەڵ ئافره‌تانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌مین كۆنفرانسی ئافره‌تانی كوردستان کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئامینە زکری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە کۆبوونەوەکە بەشداربوو باسی لەوەکرد کە سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەکەماندا پەیامێکی بۆ ئافرەتانی کوردستان هەبووە و گوتی، "من زۆر خۆشحاڵم كە دەبینم ژمارەیەكی زۆر لە ئافرەتان ڕۆڵێكی گه‌وره و به‌هێز له بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بینن، هه‌روه‌ها جه‌نابیان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ڕۆڵی خۆتان لە پەروەردە لەسەر هزری نیشتیمانپەرەوەری له‌سه‌ر ئافره‌تان و نه‌وه‌كانی داهاتوو بەگەڕ بخەن، گرنگه لە هەموو بوارەكان، ئافرەتی كورد رۆڵی خۆی ببینێت".
لە بەشێکی دیکەی قسەکاندا ئامینە زکری، باسی لەوەکرد، سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته ئافره‌تانی كوردستان پەرە به‌تواناكانی خۆیان بده‌ن و له‌مباره‌وه پاڵپشتێكی به‌هێز بووه، باشترین نموونه‌ش پارتی وه‌ك یه‌كه‌م حزبی باشووری كوردستان رێژه‌ی كۆتای ئافره‌تانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له كۆنگره‌ی 14ـدا به‌رزكرده‌وه بۆ (15%).
باکگراوند: لە ڕۆژانی 13 و 14 ی نیسانی 2025 لە شاری هەولێر، لە ژێر دروشمی "بەتواناکانمان داهاتوو بنیاد دەنێین" و بە چاودێریی سەرۆک بارزانی، یەکەمین کۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان بەڕێوەچوو، لەماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا چەند پانێڵێکی سەرەکی پێشکەشکران کە چەندین بابەتی لە خۆگرتبوو لەوانە؛ ڕۆڵی ئافرەت لە هەڵبژاردن و پێگەی ئافرەت لە دامەزراوە میدیاییەکان و کاری ڕێکخراوەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 34 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





