بڕێکی زۆر لە دیناری عێراقی. وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی ژمارەیەک لەو فەرمانبەرانەی کە لە ماوەی ڕابردوودا ڕاژەکانیان گواستووەتەوە و تا ئێستا مووچەی یەک مانگیان وەرنەگرتووە.
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەران، بەتایبەتی ئەوانەی لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا (11/2023) لە وەزارەتێکەوە بۆ وەزارەتێکی دیکە گواستراونەتەوە، بەهۆی دواکەوتنی مامەڵە کارگێڕییەکانیان و ناتەواوی لە سیستمی مووچەدا، تا ئێستا مووچەی مانگێکیان وەرنەگرتووە.
قووڵتر: بۆ نموونە، فەرمانبەرێک کە لە 15ی تشرینی دووەمی 2023 لە وەزارەتی پەروەردەوە گواستراوەتەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا، بەهۆی درێژبوونەوەی ماوەی دەستبەکاربوونی لە شوێنە نوێیەکە، ناوەکەی لە لیستی مووچەی وەزارەتی پەروەردە سڕاوەتەوە و لە لیستی وەزارەتی خوێندنی باڵاشدا مووچەی بۆ خەرج نەکراوە. ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ دواکەوتن و پاشان فەوتاونی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو بۆ هەموو مووچەخۆران، بۆیە فەرمانبەرانی گواستراوە تا ئێستا مووچەی مانگی 11یان وەرنەگرتووە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، "داتای ورد لەسەر ژمارەی ئەو فەرمانبەرانە لەبەردەستدا نییە، بەڵام پێشبینی دەکرێت ژمارەکەیان زیاتر لە 500 کەس بێت".
وەزارەتی دارایی داوای لە سەرجەم وەزارەتەکان و دامودەزگا حکومییەکان کردووە کە ناوی فەرمانبەرانی گواستراوە و بڕی مووچە شایستەکانیان بۆ بنێرن، تاوەکو لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچە دواکەوتووەکانیان بۆ خەرج بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






