ئاڤای خەڵک؛ كەسوكاری پلە یەكی شەهیدان لە سلێمانی داوای خەرجکردنی پارەی خوێندن دەکەن
- کوردستان
- 16 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
کەسوکاری پلە یەکی شەهیدان لە شاری سلێمانی گلەیی و ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن لە دواکەوتنی خەرجکردنی پارەی خوێندنی منداڵەکانیان لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان، کە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران دەبوو حکومەت بیدات.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی وتەی کەسوکاری پلە یەکی شەهیدان، لە ساڵی 2019ـەوە ئەم پارەیە بۆیان خەرج نەکراوە. سیروان موحسین، کە برای شەهیدە و برازاکەی (کوڕی شەهید) لە پەیمانگایەکی ئەهلی سلێمانی خوێندویەتی، بە پەیامنێری ئاڤا، ژیوار عەبدولرەحمانی ڕاگەیاندووە: "من خۆم پارەی ساڵەکانی خوێندنی برازاکەم داوە و وتم دواتر خۆم وەری دەگرمەوە، بەڵام تەنیا کرێی ساڵی یەکەمی خوێندنمان وەرگرتووەتەوە و پارەی چوار ساڵەکەی دیکەمان تاوەکوو ئێستا وەرنەگرتووەتەوە."
لێدوانی فەرمی: مەحموود سەرمۆردی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی، هۆکاری دواکەوتنەکەی خستەڕوو و بە ئاڤای ڕاگەیاند،: "بەهۆی دۆخی دارایی کوردستان و نەبوونی پارەوە، شەش ساڵە پارەی قوتابیانی کەسوکاری شەهید خەرج نەکراوە."
گوتیشی "نووسراوی فەرمی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کراوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارەوە خەرجکردنەکە وەستاوە." بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی دڵنیاییشی دایە کەس و کاری شەهیدان و گوتی: "ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە پارەی ئەو قوتابیانە و زانکۆ و پەیمانگاکان دەفەوتێت. بە دڵنیاییەوە لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین تاوەکوو گرفتەکە چارەسەر دەبێت و پارەکانیان دەدرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی زانیارییەکان، هەندێک لە زانکۆ و پەیمانگاکان خۆیان پارەیان لە کەسوکاری شەهیدان وەرنەگرتووە و پێیان گوتوون کە خۆیان لەگەڵ وەزارەتی شەهیدان قسە دەکەن و وەری دەگرنەوە، بەڵام ئەوانیش تا ئێستا پارەکەیان وەرنەگرتووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 35 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





