ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق: ناردنی بابەتی داهاتی نانەوتی بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت تەنیا کات کوشتنە
- هەواڵ
- 17 ئەیلوول
د. ئامانج هەرکی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ڕەوانەکردنی مووچەی مووچەخۆران بەندە بە دەرەنجامی کۆبوونەوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. لەبارەی داهاتی نانەوتی ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "ناردنی ئەو پرسە بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت، کات کوشتنە."
وێنە گەورەکە: هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق ڕێککەوتوون لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، بەڵام لەسەر داهاتی نانەوتی بۆچوونی جیاوازیان هەیە و هێشتا نەگەیشتوون بە ڕێککەوتن، ئێستا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی داهاتی نانەوتییەوە چاوەڕێی ڕاوێژی یاسایی ئەنجوومەنی دەوڵەت دەکات.
لێدوانی فەرمی: د. ئامانج هەرکی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای گوت: لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە شێوەیەکی بەرفراوان باس لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کراوە و ڕێککەوتن کراوە لەبری پارەی کاش بۆ خەرجی کۆمپانیاکان نەوتیان پێبدرێت.
- کۆمپانیاکان داوایان کردبوو دادگاییەکی نێودەوڵەتی وەک لایەنی سێیەم ببێتە نێوەندگیر بەڵام حکومەتی عێراق ئەم داواکارییەی پەسەند نەکرد و دووپاتیان کردووەتەوە دادگاکانی عێراق ئەم بابەتە یەکلایی دەکەنەوە چونکە ئەمە پرسێکی ناوخۆیە.
- لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەنیا ئەوە ماوە وردبینی ڕێککەوتنەکە بکرێت و ڕەوانەی وەزارەتی نەوت بکرێت بۆ ئەوەی بکەوێتە باری جێبەجێکردن. ئەم بابەتە هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نابێت و نزیکین لە هەناردە کردنەوەی نەوت.
لەلایەکی دیکە: بەگوتەی د. ئامانج هەرکی لەبارەی داهاتی نانەوتییەوە، "گفتوگۆکان بەردەوامن لەسەر داهاتی نانەوتی، ئەگەر بەغدا داواکاری و بیانوی هەبێت، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دوای ڕێگە چارەی دیکەدا بگەڕێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێی وایە، "دوای هەناردەکردنەوەی نەوت و یەکلایی بوونەوەی داهاتی نانەوتی، مووچەی ئەو چەند مانگە دەنێردرێت و مووچەی مانگەکانی دیکەش مسۆگەر دەکرێت.
- ناردنی بابەتی داهاتی نانەوتی بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت، کات کوشتنە و هەموو کات بەغدا بیانوی نوێی هەیە و گرفت لەبەردەم هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان دروست دەکات.
- ئێستا هیچ بیانوێک و نەماوە چاوەڕیی جێبەجێ کردنی بڕیارەکان دەکەین، ناردنی مووچەش بەندە بە دەرەنجامی کۆبوونەوەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






