
وێنەی ئەو تۆمەتبارەی لە سلێمانی ژنەکەی خۆی کوشت و لە میسان دەستگیر کرا؛ وێنەکە پۆلیسی سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە هەماهەنگیی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی پارێزگای میسان تۆمەتبارێکی لە میسان دەستگیر کرد کە دوو ساڵ پێشتر لە سلێمانی تاوانێکی کوشتنی ئەنجام دابوو.
چیرۆکی سەرەکی: دوو ساڵ لەمەوبەر لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی ژنێکی بە ڕەچەڵەک عەرەب لە ماڵێکدا کوژرا، لە کاتی ڕوودانی تاوانەکە تۆمەتبارێک لەسەر دۆسییەکە دەستگیرکرا و دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی 406 بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبارێکی دیکە دەرکرد. هێزەکانی پۆلیس لە بەدواداچوونەکانیان بەردەوام بوون بۆ دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبار و دەستگیرکردنی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی نوسینگەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی کوشتنی سەر بە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان، بە هاوکاریی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی پارێزگای میسان توانییان لەسەر دۆسیەی کوشتنی ژنەکە، شوێنی تۆمەتباری دووەم لەو پارێزگایە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.
بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، تۆمەتبار (ع، ع، ع) بە ڕەچەڵەک عەرەبە و هاوسەری کوژراوەکەیە، ئێستا بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەش لە دۆسییەکە بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 41 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






