پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "کۆمپانیاکانی نەوت ڕازی بوون لەلایەن دادگاکانی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و مافەکانیان زامن بکرێت و عێراقیش ڕازی بووە لەسەر ئەمە".
وێنە گەورەکە: پرسی نەوت یەکێک لە دوو لەمپەرە گەورەکەی بەردەم ناردنی مووچەی خەڵکی کوردستانە، بە نەمانی ئەو لەمپەرە ئاسۆیەکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی گشتگیر لەبارەی پرسی مووچە دەکرێتەوە. هەوڵەکانیش بۆ یەکلاکردنەوەی داهاتی ناوخۆی کوردستان چڕکراونەتەوە کە دووەم لەمپەری بەردەم ناردنی مووچەیە.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە 233 هەزار بەرمیل و لەو ڕێژەیەش 50 هەزاری پشکی هەرێمی کوردستان دەردەهێنرێت، ئەوەی تریش دەدرێتە عێراق.
بەگوتەی پێشەوا هەورامانی پێشکەوتنی باش هەیە لە ڕێکەوتنی سێ قۆڵی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمپانیاکان و حکومەتی عێراق، پێشتر کۆمپانیاکان داوایان دەکرد، کە لەلایەن دادگاکانی دەرەوە مافەکانیان زامن بکرێت، بەڵام ئێستا ڕازی بوون لەلایەن دادگاکانی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و مافەکانیان زامن بکرێت و عێراقیش ڕازی بووە لەسەر ئەمە.
لەلایەکی دیکە: هەورامانی جەخت دەکاتەوە، "هەرێمی کوردستان لەبارەی نەوت هیچ بیانویەکی بۆ عێراق نەهێشتووەتەوە، ئامادەین نەوت بدەینە بەغدا و نووسراو کراوە و چاوەڕێی وەڵامی حکومەتی عێراق دەکەین، بەڵام لەبەرامبەر ئەوە دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەک گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئەوەی گرنگە چاوەڕێی حکومەتی عێراقین ڕازمەندی بدات و نەوتەکە وەربگرێت لەبەرامبەر ئەوە مووچەکانی مانگی حەوت و هەشت بنێردرێت لەدوای ئەوانەش مووچەکانی دیکە بنێردرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 33 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






