کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتیی کوردستان کۆتاییهات
- کوردستان
- 17 ئەیلوول

بڕێکی زۆری لە دیناری عێراقی. وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی لەبارەی ناکۆکیی هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراق لەبارەی داهاتی نانەوتی کوردستان بەبێ دەرکردنی هیچ بۆچوونێک و ڕاوێژێکی یاسایی کۆتاییهات و کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ سبەی.
وێنە گەورەکە: کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی ناوخۆ تائێستا بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیش ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی فەرمی بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت کردووە و داوا دەکات ئەنجوومەنەکە ڕای یاسایی خۆی بخاتەڕوو.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 2025-9-17، بۆ جاری سێیەم ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی ناکۆکیی هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراق لەبارەی داهاتی نانەوتی کوردستان کۆبووەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بێ هیچ ئەنجامێک و دەرکردنی هیچ بۆچوونێکی یاسایی کۆتاییهات و دواخرا بۆ سبەی.
زانیاریی پەیامنێر: بەگوێرەی زانیارییەکانی دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات، بەبێ دەرکردنی هیچ بۆچوونێک.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناکۆکییەکە لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستانە. حکومەتی عێراق داوا دەکات هەولێر سەدا سەدی داهاتی نانەوتی بداتە بەغدا بکات و دواتر تەنیا سەدا 50ی داهاتی گومرگ بۆ هەرێم بگەڕێنرێتەوە. لە بەرامبەردا، حکومەتی کوردستان ئامادەیی دەربڕیوە سەدا 50ی داهاتە فیدراڵییەکان، گومرگ و باج بدات بە بەغدا، بە مەرجێک سەدا سەدی ڕسووماتی ناوخۆ بۆ هەرێمی کوردستان بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






