
دیمەنی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەشێك لەو جووتیارانەی كە ئەمساڵ گەنمی ماوەیان ڕادەستی کۆمپانیای کەرتی تایبەت كردووە دابەشكردنی پارەكەیان دوادەكەوێت و بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستانیش وادەی دابەشكردنەكەی ئاشكرا دەكات.
چیرۆکی سەرەکی: جووتیارانی هەر چوار پارێزگای کوردستان لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی داس و قەیوان گەنمی ماوەیان ڕادەست کردووە، گەنمی پلەیەک تۆنی بە 550 هەزار و گەنمی پلەدوو تۆنی بە 525 هەزار وەرگیراوە، بە کۆی گشتیش هەردوو کۆمپانیا 31 هەزار و 102 تۆن گەنمی ماوەیان وەرگرتووە.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە ئاڤای گوت، "بڕیاربوو ئەمڕۆ پارەی گەنمی ئەو جووتیارانە دابەش بکرێت، لەلایەن هەردوو کۆمپانیاکە، بەڵام بەهۆی چەند ڕێکارێکی کارگێری دواکەوتووە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ خەرجکردنی پارەی بنەتۆکان ئەو بڕەش خەرج بکرێت."
ئەمەش بزانە: کۆمپانیای داس 18 هەزار و کۆمپانیای قەیوان کە 13 هەزار و 102 تۆن گەنمی لە جووتیاران وەرگرتووە، زیاتر لە 16 ملیار دینار بۆ جووتیاران خەرج دەکەن، بەرواری 2025-10-15 دواین وادەیە بۆ خەرجکردنی تەواوی پارەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 36 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






