
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت؛ وێنەکە ئەرشیڤە و ئەو کاتە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی کردن
ئاڤا نیوز
چوارەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتی کوردستان کۆتایی هات و چاوەڕوان دەکرێت ڕەشنووسی کۆتایی وەکو وەڵام بۆ ئەنجوومەنی وەزیران ڕەوانە بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجومەنی دەوڵەتی عێراق، ئەمڕۆ چوارەم کۆبوونەوەی خۆی لەبارەی پرسی داهاتی ناوخۆ و پشکی هەرێمی کوردستان کرد، بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەنجوومەنەکە بۆچوونی خۆی ڕاگەیاندووە و بە نووسراوێکی فەرمی وەڵامی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەداتەوە.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا ڕایگەیاند، شاندی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت بەشدار نەبووە.
لێدوانی فەرمی: ئەندامێکی ئەنجوومەنی دەوڵەت بە دەروون مەلا ناجی ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکە کۆتایی هاتووە و لە ئێستادا سەرقاڵی نووسینەوەی ئەو بۆچوونانەن کە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەبارەیەوە کراوە و دواتر بە نووسراوێکی فەرمی ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا زانیویەتی وەزیرێکی ناو حکومەتی عێراق پێداگیری کردووە و داوای کردووە هەرێمی کوردستان نوێنەرێکی بنێرن بۆ کۆبوونەوەکە، بەڵام هەرێمی کوردستان ڕەتیکردووەتەوە، چونکە بەگوتەی ئەوان [هەرێمی کوردستان] ئەم کۆبوونەوەیە لە بنەڕەتدا داواکاریی حکومەتی عێراق بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





