مەلا بەختیار: لە دوای کۆنگرەی چوارەمەوە دۆخی یەکێتی لە خراپەوە بەرەو خراپتر ڕۆیشتووە
- کوردستان
- 18 ئەیلوول
مەلا بەختیار، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی. وێنە؛ کەناڵی ئەلشەرقییە
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ڕایگەیاند، دوای کۆنگرەی چوارەم پێموایە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک حیزبێکی دیموکرات و چەپ کە بڕوای گۆڕانکاری و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی هەبێت هەر لە دوای کۆنگرەی چوارەمەوە تاوەکو ئێستا دۆخەکە لە خراپەوە بەرەو خراپتر ڕۆیشتووە.
چیرۆکی سەرەکی: مەلا بەختیار، سەرکردەی پێشووی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، لە میانی دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ کەناڵی "ئەلشەرقییە" کە بڕیارە کاتژمێر 9ـی ئەمشەو پێنجشەممە پەخش بکرێت، باسی مێژووی یەکێتی و سەرەتای ڕێکخستنەکانی ئەو حیزبە دەکات و دەڵێت، یەکەمین شانەی یەکێتی من لە سلێمانی دامەزراند، ئەوکات مام جەلال و دامەزرێنەرانی یەکێتی لە دیمەشق بوون.
لێدوانی فەرمی: مەلا بەختیار پێیوایە ئێستا دۆخەکە زۆر گۆڕاوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە دوایین هەڵبژاردن، یەکێتی 2%ـی دەنگەکانی لە سلێمانی بەدەستهێنا، پێشموایە "ئێستا دۆخەکە زۆر خراپترە خودا لێیان خۆش بێت"، ئێستا خەڵکی متمانەی زۆر کەمبووەتەوە لەو دۆخە سیاسییەی لە کوردستان هەیە، نەک تەنیا لە یەکێتی، بەڵام لە سلێمانی کێشەکان زۆرترن.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی داهاتووی حیزبەکە مەلا بەختیار ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە دوای هەشتاکانەوە تاوەکو ئێستا ئێمە ڕووبەڕووی چەندین کێشە بووینەتەوە، دوای ڕێکخستنەوەی نێوماڵی یەکێتی و دوای کۆنگرەی چوارەم پێموایە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک حیزبێکی دیموکرات و چەپ کە بڕوای گۆڕانکاری و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی هەبێت هەر لە دوای کۆنگرەی چوارەمەوە تاوەکو ئێستا دۆخەکە لە خراپەوە بەرەو خراپتر ڕۆیشتووە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لەبارەی هۆکاری دابڕانیشی لە یەکێتی، مەلا بەختیار هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، ئەو یەکێتییەی ئێستا ئەو یەکێتییەی جاران نەماوە کە من تێیدا خەباتم کرد، هەم لە ڕووی فیکری و هەم سیاسی و ڕێکخستنەوە، هاوکات جۆری سەکردایەتییەکەی، ئێستا وەک خۆی نەماوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
پێشنیارکراوە بەشەخۆراکی سێ توێژ ببڕدرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ڕەتی دەکاتەوە ئاسمانیی ئیستۆنیای بەزاندبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
20 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
پێشنیارکراوە بەشەخۆراکی سێ توێژ ببڕدرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ڕەتی دەکاتەوە ئاسمانیی ئیستۆنیای بەزاندبێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤەنزوێلا، ئەمریکا بە ئەنجامدانی شەڕێکی ڕانەگەیێنراو لە دژی تۆمەتبار دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیرێکی پێشووی عێراق: نرخی کورسیی پەرلەمان گەیشتووەتە دوو ملیار دینار