وەزیری پەروەردە: زیاتر لە 300 مامۆستا و وانەبێژی لادراو گەڕێنراونەتەوە ناوەندەکانی خوێندن

شەیری بکە لە:
وەزیری پەروەردە: زیاتر لە 300 مامۆستا و وانەبێژی لادراو گەڕێنراونەتەوە ناوەندەکانی خوێندن

د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بەپێی پێویستی، مامۆستایانی وانەبێژی لەکارلادراو دەکرێن بە گرێبەست و لەماوەی داهاتوو ژمارەیەکی دیکەش دەگەڕێنرێنەوە.

وێنە گەورەکە: لە دوای ساڵی 2014 ژمارەیەک مامۆستای وانەبێژ بە هۆکارەکانی هاتنە شوێنی میلاک، منداڵبوون یان وازهێنان دابڕاون و ژمارەیان نزیکەی دوو هەزار کەسە،  لە وەزارەتی پەروەردە داتابەیسێک هەیە، زانیاریی مامۆستا وانەبێژە دابڕاوەکانی تێدا تۆمارکراوە، هەر کاتێک پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان پێویستیان بە مامۆستا هەبوو، بەپێی داواکارییەکانیان ئەو مامۆستایانە بە گرێبەست دادەمەزرێن، بەشێکی دیکە بەهۆی مۆڵەتی ساڵانە یان مۆڵەتی دایکایەتی دابڕاون.

لێدوانی فەرمی: د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەئاڤای گوت، "لەمانگی 11ـی 2024 بەدواوە بۆ ماوەی شەش مانگ، زیاتر لە 300 مامۆستای لەکارلادراو یان وانەبێژی دابڕاو لە ناوەندەکانی خوێندن دانراونەتەوە، کار لەسەر زیاتر لە 150ـی دیکەش دەکرێت و لەماوەی داهاتوو دەستبەکاردەبنەوە."

زانیاریی زیاتر: وەزارەتی پەروەردە بەگوێرەی میکانزمێکی گونجاو ڕێکخستنی میلاکاتی بۆ پڕکردنەوەی مامۆستایانی خانەنشین کردووە، هاوکات بەپێی پێویستیی قوتابخانەکان لەجێگەدانان بۆ مامۆستایانی گرێبەست دەکرێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ