
لۆگۆی دیوانی وەقفی سوننی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا مشعان موحی خەزرەجی، سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی، لە پۆستەکەی دووربخاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەم بڕیارە بە پشتبەستن بە نووسراوێک بووە لە کۆمەڵەی فیقهی عێراقییەوە، کە سێ ناوی جێگرەوەی بۆ وەرگرتنی پۆستەکە کاندید کردووە، بەپێی ماددەی4/ دووەم لە یاسای وەقفی سوننی ژمارە (56) ساڵی .(2012)
لەلایەکی دیکەوە: هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە سوودانی، عامر شاکر جەنبانی ڕاسپاردووە بۆ ماوەی شەش مانگ بە وەکالەت پۆستی سەرۆکی دیوانەکە بگرێتە ئەستۆ. سوودانی جەنبانی ڕاسپاردووە کار بۆ بەهێزکردنی وتاری میانڕەو و دوورکەوتنەوە لە توندڕەوی بکات و دامەزراوە ئایینییەکە لە هەر جۆرە وەبەرهێنانێکی سیاسی یان هەڵبژاردنێک دووربخاتەوە، بەو شێوەیەی کە پێگە و ڕۆڵی لە کۆمەڵگادا بەهێزتر بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەر کوژرانی عەبدولسەتار قەرەغولی، ئیمام و وتارخوێنی مزگەوتی کەریم ئەلناسر لە ناوچەی دۆرە لە باشووری بەغدا کۆمەڵەی فیقهی عێراقی ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە، ئەوکات پاراستنی مزگەوتەکانی خستبووە ئەستۆی سەرۆکایەتی دیوانی وەقفی سوننی.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






