
دیمەنی تەقەمەنییەکان. وێنە؛ ئاسایشی ڕاپەڕین
ئاڤا نیوز
ئاسایشی ڕاپەڕین لەسنووری گوندی ئەستریلانی ناحیەی چوارقوڕنە لەئیدارەی ڕاپەڕین، نزیکەی 200 حەشوەی گوللە ئاربیجی و ژمارەیەک تەقەمەنیان لە چاڵی غەسالەکانی بەرهەمهێنانی چەو و لم دۆزییەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، تیمی هەڵگرتنەوەی چەک و تەقەمەنی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ئاگادار کرایەوە لە هەبوونی ژمارەیەکی زۆر حەشوە ئاربیجی، گوللە هاوەنی قەبارە جیاواز و تەقەمەنی کۆن. تەقەمەنییەکان لەشوێنی کۆنی ئەو چاڵانەدا دەرکەوتوون کە پێشتر غەسالەکان دروستیانکردووە، لەلایەکی دیکەش هێزەکانی ئاسایشی شکارتە گوللە تۆپێکی کۆنیان لەگوندی چیوە هەڵگرتووەتەوە.
ئەمەش بزانە: ئاسایشی ڕاپەڕین داوا لەهاونیشتمانیان دەکات لە دەشتودەر، تەنیشت ڕەبیە کۆنەکان یان لە شاخ و گرد و تەپۆلکەکان بەهیچ شێوەیەک دەستکاری مین وتەقەمەنیەکان نەکەن. ئەمەش لەبەرئەوەی بەشێک لەو تەقەمەنیانە هێشتا کاران بۆ تەقینەوە و مەترسیدارن.
باکگراوند: لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ژمارەیەکی دیکە گوللە هاوەنی نەتەقیوو لەناو ئاوی زیێ بچووک لە سنوری قەزای پشدەر دۆزرانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






