کەتائیبی قەسام "وێنەیەکی ماڵئاوایی" بارمتەکانی ئیسرائیل بڵاودەکاتەوە و هۆشداری دەدات لە چارەنووسیان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 ئەیلوول

وێنەی بارمتەکانی ئیسرائیل. وێنە؛ میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
کەتائیبی قەسام، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس، وێنەی 47 بارمتەی ئیسرائیلی کە لەلای ماون لە کەرتی غەززە، بڵاوکردەوە و ناوی هەموویان بە "ڕۆن ئاراد" ناودێر کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆن ئاراد، فڕۆکەوانێکی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بوو کە فڕۆکەکەی لە ساڵی 1986 لە لوبنان کەوتە خوارەوە و لە ساڵی 1988ـەوە وەک بێسەروشوێن ناسێنراوە، بەو مانایەی کە ڕەنگە ئەوانیش تووشی هەمان چارەنووس ببنەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: لە بڵاوکراوەیەکدا کەتائیبی قەسام ڕایگەیاند: "بەهۆی سەرکێشی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و گوێڕایەڵی زامیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، وێنەیەکی ماڵئاوایی بڵاودەکەینەوە لە کاتی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە لە غەززە."
باکگراوند: جەنگی غەززە دوای هێرشێکی حەماس بۆ سەر شارۆچکەکانی باشووری ئیسرائیل لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 دەستیپێکرد، کە بووە هۆی کوژرانی 1200 کەس و دەستبەسەرکردنی 251 بارمتە، بەپێی ئامارەکانی ئیسرائیل. تا ئێستا 47 لەو بارمتانە لە غەززە ماونەتەوە و پێدەچێت نزیکەی 20 ـیان لە ژیاندا بن.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ئەم جەنگە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە 65 هەزار فەڵەستینی و برینداربوونی دەیان هەزاری دیکە، برسێتیش زۆربەی دانیشتووانەکەی ناچار بە ئاوارەبوون کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 41 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






