
ئەندامانی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی مالیکی
ئاڤا نیوز
ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، مەرجەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ دیار دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە سەرۆکوەزیرانی نوێ دەبێت خاوەنی گیانی هاوبەشی بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییە دەرەکییەکان و سەرچاوە و تواناکانی دەوڵەت بۆ بەرژەوەندی لیستەکەی بەکارنەهێنێت.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 11ـی 11ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەرییەکی تووند لە نێوان لایەنە سیاسییەکان هەبێت و گۆڕانکاریش لە نەخشەی سیاسیی ئێستای عێراق ڕووبدات.
بڵاوکراوەی فەرمی: یاسر مالیکی، سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمان، لە لە بڵاوکراوەیەک لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند: "وڵاتەکەمان ڕووبەڕووی ئاڵنگاری و مەترسی گەورە بووەتەوە کە پەیوەندی بە ئاسایشی نەتەوەیی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانییەوە هەیە، بەتایبەت دوای ئەو ململانێیەی ناوچەکە بەخۆیەوە دەبینێت. ئەمەش شتێکی شاراوە نییە و هەموومان ناچار دەکات گرنگییەکی زۆر بە بەرژەوەندییە باڵاکان بدەین و بە دیدگایەکی هاوبەشەوە کار بکەین بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم ئاڵنگاری و مەترسییە نزیکانەدا."
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی مالیکی، پێویستە سەرۆکوەزیرانی نوێ خاوەنی گیانی هاوبەشی و کاری بەکۆمەڵ بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییە دەرەکییەکان، لە بەرامبەردا دەسەڵاتی پێویستی پێبدرێت بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی حکومەتەکەی و پاڵپشتیکردنی پڕۆگرام و چاکسازییەکانی، بەو مەرجەی لایەنێک نەبێت لە گۆڕەپانی کێبڕکێی هەڵبژاردندا، بۆ ئەوەی سەرچاوە و تواناکانی دەوڵەت بۆ بەرژەوەندی لیستەکەی بەکارنەهێنێت، بەمەش کات و سەرچاوەی پێویستمان لەدەست دەچێت بۆ چاکسازی سیستەمی سیاسی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە دەرەکییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە شایستەکان بە گەلە بەڕێزەکەمان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






