
دیمەنی ئاماژەیی وێستگەکە لەسەر ڕووی مانگ. وێنە؛ ناسا
ئاڤا نیوز
بە ئامانجی دروستکردنی وێستگەیەکی کاردانەوەی ئەتۆمی لەسەر ڕووی مانگ تا کۆتایی ساڵی 2029، ئەمریکا هەنگاوێکی گەورەی ناوە بۆ پێشخستنی بەرنامەی بۆشایی ئاسمانی.
چیرۆکی سەرەکی: لە مانگی ڕابردوو، سۆن دافی، بەڕێوەبەری کاتیی ناسا، فەرمانی دەرکرد بۆ خێراکردنی هەوڵەکان بۆ دروستکردنی وێستگەیەکی 100 کیلۆواتی ئەتۆمی لەسەر مانگ. ئەم بڕە وزەیە هەرچەندە بۆ سەر زەوی کەمە، بەڵام بۆ بۆشایی ئاسمان بێ وێنەیە و دەتوانێت بۆ ماوەی 10 ساڵ کارەبا دابین بکات.
بۆچی ناسا ئەم کارە دەکات؟
بەرنامەی ئەپۆلۆ سەرکەوتوو بوو لە دابەزاندنی ئاسمانەوانەکان لەسەر مانگ بۆ چەند جارێک، بەڵام نەیتوانی مانەوەی هەمیشەیی ئەمریکا لەوێ دەستەبەر بکات. وێستگەیەکی کاردانەوەی ئەتۆمیی هەمیشەیی دەتوانێت دەرفەتی نوێ بخولقێنێت، لەوانەش دروستکردنی بنکەی لێکۆڵینەوەی زانستی مانگ، کانزاکاری، گەشتیاری و چالاکییەکانی دیکە. وزەی ئەتۆمی دەتوانێت وزەیەک ببەخشێت کە وزەی خۆر بە پاترییەوە ناتوانێت بەدەستی بهێنێت، بەتایبەتی لە کاتی شەوی مانگ کە نزیکەی دوو هەفتە دەخایەنێت.
پڕۆژەکە چۆن کاردەکات؟
دروستکردن و کارپێکردنی سیستمەکانی وزەی ئەتۆمی لەسەر زەوی خۆی لە خۆیدا قورسە، وە کاراکردنی لەسەر مانگ ئاسانتر نابێت. یەکێک لە ئاستەنگەکان ساردکردنەوەیە. لەسەر زەوی، بۆ ساردکردنەوەیان کارپێکەری پێگە ئەتۆمییەکان لە نزیک سەرچاوەی ئاو دانراون، هەروەها دەتوانن گەرمی لە بەرگەهەوادا بڵاوبکەنەوە. بەڵام لە بۆشایی ئاسمان هیچ ئاو یان هەوایەک نییە. لەبری ئەوە، دەبێت پانێڵی تیشکدەرەوەی گەورە دروست بکرێن بۆ بڵاوکردنەوەی گەرمی، کە ئەمەش کێشی پڕۆژەکە زیاد دەکات. هەروەها پێویستە قەڵغانی تیشکدانەوەی قورس هەبێت بۆ پاراستنی ژینگەی مانگ و ئاسمانەوانەکان.
چۆن وێستگەیەکی کاردانەوەی ئەتۆمی دەگاتە مانگ؟
پێویستە مووشەکێکی بەهێز بۆ ناردنی وێستگەی کاردانەوەکە بۆ بۆشایی ئاسمان دروستبکرێت. کۆمپانیاکانی وەک سپەیس ئێکس یان بلو ئۆریجین دەتوانن ئەم ئەرکە جێبەجێ بکەن. پڕۆژەکە پێویستی بە ئامرازێکی نیشتنەوە هەیە کە بتوانێت وێستگەی کاردانەوەکە بگەیەنێتە سەر ڕووی مانگ، ئەمەش ئاستەنگی زۆری هەیە.
بەپێی گریمانەیی ناسا ئامرازێکی نیشتنەوە پێویستە کە توانای گەیاندنی تا 15 تۆنی بۆ سەر مانگ هەبێت. ئەمە بڕێکی زۆر گەورەیە.
ئایا وزەی ئەتۆم دەتوانرێت لە بۆشایی ئاسمان پەرەی پێبدرێت؟
وزەی ئەتۆم لە بۆشایی ئاسماندا شتێکی نوێ نییە، بەڵام هەوڵەکان تا ئێستا بچووک بوون، وەک دابینکردنی وزە بۆ پشکنەری بۆشایی ئاسمان. لە ساڵی 2018، وەک هەنگاوێک بەرەو دروستکردنی وێستگەیەکی لەو جۆرە، ناسا و وەزارەتی وزەی ئەمریکا پڕۆژەیەکیان نمایش کرد کە وزەی پێویستی بۆ ڕۆژێکی ماڵێکی بچووک بەرهەم هێنا. وێستگەیەکی ئەتۆمی مانگی کە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت پێویستە 100 هێندەی ئەو وزەیە بەرهەم بهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 11 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
45 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






