عەبادی: کوردستان و نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی سەرهەڵدانی داعش هۆشدارییان بە حکومەتی عێراق دابوو
- هەواڵ
- 21 ئەیلوول

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق دەڵێت، ساڵی 2014 و چەند ڕۆژێک پێش سەرهەڵدانی داعش، بەرپرسێکی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هۆشدارییان لەپیلانی داعش دابوو و لە وەڵامدا بەرپرسانی ئەوکاتی حکومەتی فیدڕاڵ وتبوویان "ئێوە گرنگی بە کاری خۆتان بدەن و پەیوەندییتان بەم بابەتەوە نەبێت".
وێنە گەورەکە: ساڵی 2014 و لەسەردەمی ویلایەتی دووەمی نوری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراقدا، داعش سەریهەڵدا و یەک لەسەر سێی خاکی عێراقی داگیرکرد، لە ئەنجامیشدا ملیۆنان هاووڵاتی ئاوارەبوون و هەزارانیش کوژران، ئەوەش بە یەکێک لە قورسترین پێشهاتەکانی عێراقی دوای ساڵی 2003 هەژمار دەکرێت سەرەڕای ئەوەی تائێستا ئەوانەی لە سەرهەڵدانی ئەم ڕێكخراوە تاوانباربوون، سزانەدراون و تاوانباری سەرەکی کەوتنی شارەکانی عێراقیش بەدەستی داعش دیارینەکراوە.
لێدوانی فەرمی: حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی دیجلە ئاماژەی بەوەشکرد، "لەکاتی کۆبوونەوەمدا لەگەڵ بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان پێیان وتم کە سەرۆکی ئەوکاتی حکومەت و بەرپرسانی دیکەی عێراقیان ڕاگەیاندووە کە داعش پیلانێکی لەو شێوەیەی هەیە، لە وەڵامیشدا بەرپرسانی عێراق پێیان وتووین ئێوە گرنگی بە کاری خۆتان بدەن و پەیوەندییتان بەم بابەتەوە نەبێت".
عەبادی دەشڵێت، ئەوکاتە بەرپرسانی عێراق بەهۆکاری ئەوەی هەرێمی کوردستان خواستی کۆنتڕۆڵکردنی خاکی هەیە و نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەیەوێت بۆ سازشکردن بەغدا بترسێنێت، گوێیان بە داواکارییەکان نەداوە واتە ململانێکان بوونەهۆی ئەوەی خەڵک و وڵاتیش زیانێکی گەورە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






