
هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی گوێگرتن لە کێشەی هاووڵاتیان و داواکارییەکانیان و وەڵامدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتاران، ئەمڕۆ حەوت وەزیری حکومەتی عێراق لە پەرلەمان دەبن.
وێنە گەورەکە: پێشتر کە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو ئەم نەریتە پەیڕەوکرا کە لە جێگەی ئەوەی پەرلەمانتاران بە گرووپی بچووک بچووک بچنە وەزارەتەکان، لەو ڕۆژانەی کۆبوونەوەی پەرلەمان هەیە وەزیرەکان بێنە کافتریای پەرلەمان و ڕاستەوخۆ وەڵامی داواکارییەکانی پەرلەمانتاران بدەنەوە کە کێشەی خەڵکی لایە و لە پارێزگاکانیانەوە هێناویانن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی عێراق لە پەرلەمان کارنامەی ئامادەبوونی وەزیرەکانی بۆ ڕۆژی یەکشەممە (21ی ئەیلوولی 2025)ـی بڵاوکردووەتەوە و بەگوێرەی کارنامەکەش ئەمڕۆ هەریەکە لە وەزیرانی بەرگری، نەوت، بازرگانی، پەیوەندییەکان، سەرچاوەکانی ئاو، کشتووکاڵ و سەرۆکی دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمان ئامادە دەبن.
بۆچی گرنگە: پێشتر شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو، لە کاتی ئامادەبوونی وەزیرەکان لەناو باڵەخانەی پەرلەمان، ئەوانیش وەک پەرلەمانتاران ئەو کێشە و داواکارییانەیان ڕووبەڕوو دەکەنەوە کە خەڵک ئاڕاستەی کردوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






